مەسعود بارزانی لەسەر تۆمەتبارەکانی کەیسی غالب محەمەد هاتۆتە دەنگ

تەکنەلۆجیا 03/03/2021

سۆران عومەر پەرلەمانتاری پێشوو، ئاشکرایدەکات مەسعود بارزانی  لەسەر ئەو سێ کەسە هاتۆتە دەنگ، لە سلێمانی بە تۆمەتی پلانی کوشتنی غالب محەمەد دەستگیرکراون و داوای هەرچی زوە ئازادکردنیان دەکات.

 

دەقی نوسینەکەی غالب محەمەد:

 

دوای لێدان لە د.غالب، سەرۆکەکەیان ھەڕەشە لەھەموو سلێمانی دەکات !
پێویستە ھەموو ئازادیخوازان فشار بکەین بۆ تەسلیم کردنی چەقۆکێشە دەربازکراوەکەو دادگایی کردنی سێ گیراوەکە، چونکە بێ شەرمانە ھێشتا ھەڕەشە دەکەن و داوای ئازادکردنیان دەکەن، ھەرکەس ئازادیان بکات وەک ئەوانن!
پێتان سەیر نەبێ لەسەر چەقۆکێشەکەو ھاوکارەکانی سەرۆکی حزبەکەیان ھەڕەشە لەسلێمانی بکات و بڵێ ئازادیان نەکەن دوو ئیدارەیی دروست دەکەین!
ھاتنە دەنگی کەسی یەکەمی ئەو حزبە لەسەر سێ کادری دەستگیرکراویان لەسلێمانی کە لەھەوڵی تیرۆری پەرلەمانتار د.غالب تۆمەتبارن مانای ئەوەیە ئەمانە بەردەوام خەریکی پلانگێڕین دژ بەوانەی لەناوخۆ نەیاریانن!
ئەم ھەڕەشەی دوو ئیدارەییەی بەردەوام لەسەر گرتنی کادرێکی تێوەگلاویان لەتاوانێک لە سلێمانی دەکات سەلمێنەری ئەوەیە ئەم خێڵ و عەقڵە بچوکە ھیچ کات کەڵکی حوکمڕانیان نەبووەو بە ستەم و قۆرخکاری و دزی و ھەڵەی بەرامبەرەکانیان ئێستە حوکمڕانی بەشێکی کەمی کوردستانن! بەشە زۆرەکەی کوردستانیان تەسلیم بە عێراق و تورکیا کردووە!
ئەمانە ھێندەی بەعس ڕقیان لەم شارە زیندووەیە، ئەم حزبە خێڵەکییە ھەمیشە لەپێناو مانەوەی خۆیدا پەنای بۆ دوژمن بردوە! لەبەرامبەر نەیارە سیاسیەکانی ناوخۆشدا تیرۆری جەستەیی بەکارھێناوە با کەسەکە مەکتەب سیاسی خۆشیان بوبێ!
ھەرکەس بەدەم ئەم ھەڕەشەوە بچێ و ئەو گیراوانە ئازاد بکات بەشدارە لەو تاوانەو ھەر تاوان و تیرۆرێکی دیکە کەدەرھەق خەڵکی ئازادیخواز ئەنجام دەدرێ.
پێویستە ھەمووان بەدەنگ بێن ئەم خانە نوستوانەی ئەم حزبە لەسلێمانی پلانی لێدان و تیرۆرمان دادەڕێژن ئاشکرابکرێن و خۆیان و ئەوانەی ئەم کارە قێزەونانەیان پێ دەکەن فەزح بکرێن!
پێویستە حزبی لەم جۆرە قەدەغە بکرێ کە ھەڕەشەیە لەسەر ئازادی و مافەکانی مرۆڤ !