فەیسبووك ناوی خۆی دەگۆڕێت

تەکنەلۆجیا 20/10/2021


چاودێر:
كۆمپانیای فەیسبووك ناوی خۆی دەگۆڕێت لە كۆنگرەیەكدا لە هەفتەیی ئایندە.
مارك زۆكەربێرگ سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای فەیسبووك لە لێدوانێكدا گوتی: بۆ دروستكردنی جیهانێكی فراوانتری گریمانەیی پێوەندیی لە رێگای تەكنۆلۆژیاوە ناوێكی نوێ دادەنێین لە 28ی ئۆكتۆبەر لە كۆنگرەیەكدا.
كەناڵی CNBC هەواڵەكەی بڵاوكردووەتەوە، بەڵام زانیاری لەبارەی ناوە نوێیەكەی فەیسبووك بڵاونەكردووەتەوە.