فیفا، رێز لە كریستانۆ رۆناڵدۆ دەگرێت

وەرزش 18/01/2022

یەكێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا لە كاتی دیاریكردنی باشترینەكانی جیهان، وەك رێزلێنانێك بۆ هەوڵ و ماندوبوونی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دیاریەكی بەخشیە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی.
رۆناڵدۆ، هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتد ژمارەی پێوانەیی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی تۆمار كردووە بە تۆماركردنی 115 گۆڵ.
لە لێدوانێكدا رۆناڵدۆ رایگەیاند، ئەمە خەونە، سوپاسی یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەم دەكەم لە ماوەی 20 ساڵی رابردودا، پێشتر ئەم ژمارە پێوانەیە 109 گۆڵ بووە، من زۆر دڵخۆشم، ئەمە  دیاریەكی تایبەتی فیفایە بۆ من كە دامەزراوەیەكە و زۆر رێزی لێدەگرم، هەروەها زۆر سوپای خێزانەكەم دەكەم و لە نزیكترین كاتدا دەبمە باوك.