دڵی بەرازێک لەسەر مرۆڤێک دەچێنرێت

تەندروستی 11/01/2022

چاودێر

بۆیەکەمجار لەجیهاندا پیاوێکی ئەمریکی دڵی بەرازێکی بۆ چێندرا.

دەیڤد بێنێتی تەمەن ٥٧ ساڵ دڵی بەرازەکەی بۆ چێندراوە، کە سێ ڕۆژ پاش نەشتەرگەرییەکە بۆ ماوەی حەوت کاتژمێر تاقییان کردووەتەوە، تاکو دڵی ئێستا باش کاردەکات.

ئەم چاندنە، کۆتا هیوابوو بۆ زیندوومانەوەی دەیڤد، هەرچەندە هێشتا ڕووننییە، ئایا تاکو چەندێک دەتوانێت بژی.

ڕۆژێک پێش نەشتەرگەرییەکە دەیڤد گوتی: "یان دەمرم یان ئەم چاندنە ئەنجامدەدەم، ئەمەش کۆتای بژاردەی منە بۆ ژیانم ".

ئاژانسی هەواڵی ئەی پی ئێف پی بڵاویکردەوە، ئەو بەرازەی، کە لە چاندنەکەدا بەکارهاتووە، بە شێوەیەکی بۆماوەیی دەستکاریکراوە، بۆئەوەی دڵی لەگەڵ مرۆڤدا بگونجێت.

لەئێستادا ڕۆژانە 17 کەس لەئەمریکا بەهۆی چاوەڕوانیدا گیانلەدەستدەدەن، کە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس لە لیستی چاوەڕوانیدان.