دی مارزیو، هالاند دەبێتە یاریزانی لیگای ئیسپانی

وەرزش 28/12/2021

دی مارزیو رۆژنامەنوسی وەرزشی رایگەیاند، ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی پێی باشە بچێتە خولی لیگای ئیسپانی و نایەوێت لە ئێستادا روو بكاتە خولی پریمەرلیگی ئینگلیزی، مارزیو دەڵێت: هالاند بەنیازە لە هاوینی داهاتوودا یانەكەی بگۆڕێت و روبكاتە یەكێك لە یانەی بەرشەلۆنە یان ریاڵمەدریدی ئیسپانی، كە ئەنجامەكەی لەسەر ئەو وتوێژانە وەستاوە كە لەگەڵ ئەو دوو یانەدا ئەنجام دەدرێت.
گرێبەستی هالاند لەگەڵ یانە ئەڵمانیەكە تا ساڵی 2024، بەڵام یاریزانەكە دەتوانێت هاوینی داهاتوو گرێبەستەكەی هەڵوەشێنێتەوە بە مەرجی پێدانی 75 ملیۆن یۆرۆ.