كێ پارێزراوە لە ئەیدز (H.I.V) ؟

تەندروستی 01/12/2021

چاودێر:

 

( 12/1)ی هه‌مووساڵێك رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی ئەیدزە لە جیهاندا.

ئەم ڤایرۆسە لە جەستەی مرۆڤ و ئاژەڵەكان نییە و تەنها لە رێگای گواستنەوە تووشی مرۆڤ دەبێت. بەپێی توێژینەوەكان رێگاكان بریتین لە:

- سێكسی كردن لەگەڵ كەسی تووشی بوو بە ڤایرۆسەكە بەتایبەتی سێكسكردن لە دەرەوەی خێزان
-بەكارهێنانی سرنج و دەرزی پزیشكی بۆ چەند كەسێك و دووبارە بەكارهێنانەوەیان
–خوێندان بە كەسێكی تر بەبێ پشكنین كە خوێنەكە هەڵگری ڤایرۆسەكە بێت
- دایك كاتێك تووشی ئەم ڤایرۆسە دەبێت دەیگوازێتەوە بۆ كۆرپەكەی لەگەڵە یاخود شیر بە منداڵێك بدات.
- لە ڕێگەی نەشتەرگەری یاخود چاندنی ئەندامەكانی لەشی مرۆڤێكی تووش بوو بۆ كەسێكی تر

 

گرنگترین گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بەپێی راپۆرتی رێكخراوەی تەندروستی جیهانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان كە ساڵانە ئاشكرا دەكرێت "رۆژانە (6388) كەس دووچاری ئەیدز (ڤایرۆسی (ئەیدز)) دەبنەوە كە ساڵانە دەكاتە دوو ملیۆن و سێ سەد هەزار كەس.

 

سەرەكیترین رێگاش بۆ گواستنەوەی :

  لە %60 بە پەیوەندی سێكسی و %20 بە هۆی گواستنەوەی خوێن و لە %12 ی بە كەوپەلی دووبارە بەكارهێنانەوە بە تایبەتی لە نێو گروپەكانی هۆی مادەی هۆشبەر و لە %18 یشی دیاری نەكراوە.

خۆپاراستنەكان:

خۆپاراستن لە ڤایرۆسی ئەیدز دەگەرێتەوە بۆ كۆمەڵێك هۆكار كە بەشێكی پەیوەندی بە رەفتار و مامەڵەی كەسی مرۆڤەكانەوە هەیە و بەشێكی تریش پەیوەندی بە ئەرك و میكانیزمەكانی پاراستنی هاوڵاتیانە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە هه‌یه‌.

 

هۆكار كەسییەكان : -
- بنبڕكردنی هەمووكردەوەیەكی سێكسی لە دەرەوەی خێزان
-دووركەوتنەوە لە هەموو گروپەكانی مادە سڕكەر و هۆشبەر
-بەكارنەهێنانی كەلوپەلی پزیشكی بەكارهاتوو بەهەموو شێوەكان
-هۆشیاری زیاتر لەمەر ڤایرۆس و چۆنیەتی گواستنەوە ڤایرۆسی ئەیدز.

 

هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە ڤایرۆسی ئەیدز(HIV):

 - زوو چارەسەركردن و جیاكردنەوەی ئەو كەسەی هەڵگری ڤایرۆسی (HIV) ین.

-لەكاتی وەرگرتنی خوێن بەباشترین شێوە پشكنینی بۆ بكرێت.
- دوورخستنەوەی پشكنینی كەسی تووش بوو بۆ شوێنی تایبەت و تاقیگە و نەخۆشخانەی تایبەت.
- پشكنینی ئەوكەسانەی لە دەرەوەی وڵات دێن و هەڵگری ڤایرۆسی ئەیدزن.
- هۆشیاری بڵاوكردنەوەی لەبارەی ئەم نەخۆشیە لە ڕێگاكانی دەزگای ڕاگەیاندن و دام دەزگاكانی بە گشتی.
- سونەت كردن: لێكۆڵینەوەیەكی پەیمانگای پزیشكی ئەمریكی دەری خستووە كە سوونەت كردن لە %50 مرۆڤ دەپارێزێت لە نەخۆشی ئەیدز .

 

ئەم ڕاپۆرتە لەلایەن رێكخراوی نیومیدیا به‌ هه‌ماهه‌نگی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئامادەکراوە.