مێندی، بەردەوامە لە دەستدرێژیكردنە سەر خانمان

وەرزش 16/11/2021

داواكاری گشتی بریتانیا، دوو تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی نوێی ئاراستەی بنیامین مێندی هەڵبژاردەی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی مان سیتی كرد و داواكارە رۆژی 17ی تشرینی دووەم لە دادگای ستوكبورت ئامادە بێت.
لە ئێستا ئەو یاریزانە هەشت تۆمەتی روبەڕوو كراوەتەوەو حەوتیان تایبەتە بە ئیغتیساب و دەستدرێژیكردنە سەر كچانی تەمەن خوار 20 ساڵ، و تەنها یەكێكیان تایبەتە بە شكاندنی یاساكانی كەرەنتینە. 
سەرجەم تاوانەكانی مێندی لە نێوان ئۆكتۆبەری 2020 و ئابی 2021 رویانداوە، گەر تۆمەتەكان سەلمێندرا ئەوا مێندی روبەڕووی سزایەكی قورس دەبێتەوەو پێدەچێت ژیانی وەرزشی كۆتایی بێت.