بەرشەلۆنە، چاودێری چەند ئەستێرەیەكی نەناسراو دەكات

وەرزش 13/10/2021

رۆژنامەكانی كەتالۆنیا رایانگەیاند، یانە بەرشەلۆنەی ئیسپانی زۆر بە چڕی چاودێری بازاڕی یاریزانانی تازە پێگەیشتوی ئەوروپا دەكات بەمەبەستی پاڵپشتیكردنی فێرگەی لاماسیا. كە یانەكە مەبەستیەتی ئەو یاریزانانە لە دور مەودادا خزمەت بە تیپی یەكەمی یانەكە بكەن.  یاریزانەكانیش بریتین لە هەریەكە:
 ویلیوت سویدنبورج - تەمەن 17 ساڵ یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هێرشبەر لە یانەی  هاماربی سویدی
ناسی ئاونوفار - تەمەن 18 ساڵ باڵی چەپی ئەیاكس ئەمستردام.
لارسن زاخاریان - تەمەن 18 ساڵ یاریزانی دینامۆ مۆسكو.
كریستۆس تسولیس - تەمەن 19 ساڵ هێرشبەری یۆنانی لە یانەی نۆریچ سیتی ئینگلیزی.