لیڤاندۆفسكی: چوار ساڵی تریش بەردەوام دەبم

وەرزش 15/09/2021

لە لێدوانێكیدا رۆبەرت لیڤاندۆفسكی پۆڵەندی و یاریزانی یانەی بایرن میوشنی ئەڵمانی تواناكانی جولیان ناگلیسمانی راهێنەری یانەكەی بەرز نرخاندو بۆ رۆژنامەی سپۆرت بیڵدی ئەڵمانی وتی، پەیوەندی نێوان دەستەی هونەری و یانەكە زۆر باشە و جولیان ناگلیسمان بیرۆكە و پلانی زۆری پێیە.
لیڤای تەمەن 33 ساڵ وتیشی هیچ گرفتێك نابینم لەوەدا ناگلیسمانی راهێنەر تەنها ساڵێك لەمن گەورەترە، گرنگ ئەوەیە ئەو دەتوانێت كۆنترۆڵی یاریزانانی یانەكە بكات و هەموومان بۆ یەك ئامراز هەوڵدەدەین.
لیڤا وتیشی، باری تەندروستیم زۆر باشەو من دڵنیام دەتوانم بۆ چوار ساڵی تر بەردەوامبم لە یاریكردن دواتر چاوەڕٍی دەكەم بزانم كارەكان بەرەو لە كوێ‌ دەڕۆن.