بەهۆی پێكانەوە ئیبرا بەشداری یاریەكەی لێڤەرپول ناكات

وەرزش 14/09/2021

پێگەی سكای وەرزشی بڵاویكردەوە، ئەستێرەی سویدی و یانەی میلانی ئیتاڵی زەڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بە فەرمی بەهۆی پێكانەوە بەشداری یاریەكەی لێڤەرپولی ئینگلیزی ناكات لە گەڕی یەكەمی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
زەڵاتان پێكانی لە بەشی خوارەوەی ئەژنۆیدا هەیەو ئازاری زۆرە، رۆژی یەكشەممەی رابردووش بۆ ماوەی تەنها 20 خولەك بەشداریكرد بەرامبەر یانەی لاتسیۆی ئیتاڵی لەگەڕی سێهەمی (سێریا ئەی) كە بە سودی میلان 2- 0 كۆتایهات و تیایدا زەڵاتان گۆڵی دووەمی یانەكەی تۆمار كرد.