گەورەكانی ئەوروپا دانی ئالمۆی ئیسپانیان دەوێت

وەرزش 14/09/2021

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ پەلكێشكردنی دانی ئالمۆی یاریزانی هێڵی هێرشبەری ناوەڕاستی یانەی لایبزیكی ئەڵمانی. هەوڵەكانی یونایتد لەكاتێكدایە، كە هەریەكە لە یانەكانی (بەرشەلۆنە، یوڤانتۆس، بایرن میوشن) بە گەرمی لەسەر هێڵن بۆ پەیوەندیكردنی دانی ئالمۆ، 
لە ئێستادا ئەلمۆی تەمەن 23 ساڵ نرخی بازاڕكردنی 60 ملیۆن پاوەنە لە میركاتۆی وەرزی ئەمساڵدا زۆر نزیكبوو بە بڕی 50 ملیۆن پاوەن پەیوەندی بە ریزەكانی بەرشەلۆنەی ئیسپانیەوە بكات، بەڵام لە دواساتەكاندا یانەی لایبزیك پەشیمان بویەوە.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی رایگەیاند: پێدەچێت لە میركاتۆی زستانەدا دانی ئالمۆ روبكاتە یەكێك لە یانە زەبەلاحەكانی ئەوروپا، چونكە بۆندێكی گرانبەهای  خراوەتە بەردەم. ماركا وتیشی شێوازی یاریزكردنی ئالمۆ زۆرێك لە یانەكانی سەرسامكردووە  بە تایبەتی یانە ئینگلیزەكان چونكە ئەو یاریزانە دەتوانرێت لەهەموو شوێنێكی یاریگادا پشت بە تواناكانی ببەسترێت، یانەی بایرن میوشنی ئەڵمانیش یەكێكی ترە لەو یانانەی بەردەوام لەسەر هێڵن بۆ ئەو یاریزانە، چونكە  لەدوو وەرزی رابردودا لەژێر سەرپەرشتی ناگلسیمانی راهێنەر یاریكردووە لە لایبزیگ كە ئێستا راهێنەری یانە باڤارییەكەیە.