محەمەد سەلاح گۆڵی 100 هەمینی لە پریمەرلیگ تۆماركرد

وەرزش 13/09/2021

محەمەد سەلاح گۆڵكاری یانەی لێڤەرپولی ئینگلیزی لە یاری نێوان یانەكەی لەگەڵ یانەی لیدز یونایتد گۆڵی ژمارە 100ی خۆی لە خولی ئینگلیزی تۆماركرد. لە ئێستادا ئەو یاریزانە لە كۆی  161 یاری خولی ئینگلیزدا خاوەنی 100 گۆڵە. 
محەمەد سەلاح ی تەمەن 29ساڵ و یاریزانی هەڵبژاردەی میسر دوەم یاریزانی كیشوەری ئەفریقایە  لە رێژەی گۆڵكردندا لە خولی ئینگلیزی  دوای دیدی دروگبای كۆدیڤواری كە خاوەنی 104 گۆڵە لە 254 یاری.