پۆچەتینیۆ: میسی و نیمار ئامادەن بۆ خولی یانە پاڵەوانەكان

وەرزش 13/09/2021

ماوریسیۆ پۆچەتینیۆی ئەرژەنتینی و راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان رایگەیاند، هەردو یاریزان میسی و نیمار ئامادەن و لە پێكهاتەی سەرەكی دەبن بۆ روبەڕووبونەوەی كلوپ بروجی بەلجیكی لە یاری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
دوای بەشداریكردنیان لە یاری هەڵبژاردەكانیان لە یاری پاڵاوتنەكانی قەتەر 2022، هەردو یاریزان میسی و نیمار رۆژی هەینی رابردو لە مەشق و  راهێنانەكانی پاریس سانجێرمان ئامادە بون.
دوای پێنجەم بردنەوە لە خولی لیگا وەنی فەڕەنسی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیداو بۆچەتینۆ رایگەیاند: زۆر دڵخۆشم بە ئامادەبونی نیمارو میسی، چونكە ئەوان لە تەندروستیەكی باشدان و هیچ پێكانێكیان نییە و رۆژی چوار شەممەی داهاتوو لە بەلجیكا لەگەڵمان دەبن.