یانە ئینگلیزییەكان دەیانویست گرێبەست لەگەڵ گەوهەرەكەی ئەڵمانیا بكەن

وەرزش 07/09/2021

مانفرید شفابل سەرۆكی یانەی ئینترهاخینگی ئەڵمانی رایگەیاند: پێش ئەوەی كەریم ئەدیمی روبكاتە یانەی سالزبورگی نەمساوی چەند یانەیەكی ئینگلیزی لە خولی پریمەرلیگ خوازیاربوون گرێبەست لەگەڵ كەریم ئەدیمی گەوهەرەكەی ئەڵمانیا بكەن.
شفابل دەڵێت: ئەو كاتە كەریم ئەدیمی تەمەنی 16 ساڵ بوو یانە ئینگلیزیەكان دەیانویست گرێبەستی لەگەڵ بكەن بەتایبەتی یانەی چێڵسی، بەڵام دواجار ئەو یاریزانە گرێبەستی لەگەڵ یانەی سالزبۆرگی نەمساوی كرد، چونكە ئەو یاریزانە دەیویست وەك سەرەتایەك نزیك بێت لە خێزانەكەی. 
چاوەڕواندەكرێت یانەی سالزبۆرگ بۆ كەریم وێستگەیەكی سەركەوتوو بێت و تواناكانی خۆی زیاتر بەهرە پێبدات و خەونەكەی بێتەدی بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ یانە گەورەكاندا، چونكە یانە نەمساویەكە هیچ گرێبەستێك بۆ یاریزانە لاوەكانی لەدەست نادات لە یانە زەبەلاحەكانەوە.