یوفا، یانەكان دەتوانن میوانداری هاندەران بكەن

وەرزش 07/09/2021

پێش دەستپێكی یاری كۆمەڵەكانی خولی ئەوروپا، كە بڕیارە هەفتەی ئایندە دەستپێدەكات فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) بڕیاریدا بەمەرجی رێنمایە تەندروستیەكان و وەرگرتنی پێكوتەی ڤایرۆسی كۆرۆنا یانەكان دەتوانن میوانداری جەماوەری یانەكان بكەن.
هاتنی ڤایرۆسی كۆڤید 19 بوە هۆی دورخستنەوەی جەماوەر لە یاریگاكان و بەمەش زۆرێك لە یانەكان توشی گرفتی دارایی زۆر بوونەوە بۆیە لە ئێستادا یوفا بڕیاریداوە  جارێكی تر رێگری نەكات لە ئامادە بوونی هاندەر لە یاریگاكاندا. وەك سەرەتایەكیش بۆ ئەو بابەتە یوفا بڕیاریدا لە 5%  كورسی یاریگاكان بۆ هاندەرانی میوان تەرخان بكرێت.
بڕیارە هەفتەی ئایندە 14/9 لە دەستپێكی یاری كۆمەڵەكانداو لە یاریە گرنگەكانیش (بایرن میوشنی ئەڵمانی × بەرشەلۆنەی ئیسپانی) لە ئیسپانیا  بەیەك بگەن.