كیكەری ئەڵمانی.. لیڤاندۆفسكی یاریزانی ساڵە

وەرزش 26/07/2021

بۆ جاری دووەم و لەسەر یەك لە راپرسیەكی گۆڤاری كیكەری ئەڵمانی لیڤاندۆفسكی یاریزانی هەڵبژاردەی پۆڵەنداو گۆڵكاری یانەی بایرن میوشنی ئەڵمانی بوە یاریزانە ساڵ.
لە راپرسیەكەدا كە رۆژنامەنوسەوەرزشیەكانی ئەڵمانیا بەشداریان تێدا كردووە لە كۆی 563 دەنگ لیڤاندۆفسكی بوە خاوەنی 356 دەنگ، تۆماس مۆلەری هاوڕێیشی بە كۆی 41 دەنگ پلەی دوەمی بەدەستهێناو، ئیریلنگ هالاندی نەرویجی و یاریزانی بروسیا دۆرتمۆندیش بە كۆی 38 دەنگ پلەی سێهەمی گرتوە.