نامۆترین پیشە لە جیهاندا

کۆمەڵایەتی 13/07/2021


رەمەزان شێخانی 
بیهێنە بەرچاوی خۆت پیشەكەی تۆ تەنها دانیشتن و چاوەروانی و تەماشا كردنی كەناڵە تەلەفزیۆنیەكان و نووستن بێت ، یاخوود چاودێری كردنی بۆیەی دیوار یان تامكردنی ژەمە خواردنی سەگ بێت ،لێرەدا چەند پیشەیەكی نامۆ لە جیهاندا دەخەینە روو
1-لە ژاپۆن شەمەندۆفێرەكان لە هەندێ كاتدا بەتایبەت لە كاتی دەستپێكردنی دەوام وگەرانەوە دا زۆرترین فشاری لەسەر درووست دەبێت و زۆر كات سەرنشینان ناتوانن سەر بكەون وجێگە بۆ خۆیان بگرن بۆیە كەسانێك دانراون پیشەیان پاڵ نانە بە سەرنشینانەوە بۆ نێو شەمەندۆفێرەكان كە شارەزاییان لەو جۆرە كارەدا هەیە.
2-گریانی لێزانانە : ئەم كارە بوەتە پیشەیەكی راستەقینە لە چین و باشووری ئاسیا و كۆریایی باشوور،خاوەن پرسەكان بۆ ئەوەی خەمباری و دڵتەنگی راستەقینەیان پێوەدیاربێت ژنێكی لێزان لە گریان و هاتو هاوار بەكرێ دەگرن تا پرسەكەیان بۆ گەرم كات بە گریان،ئەم پیشەیە پێشتریش لە وڵاتی میسر بوونی هەبوە.
3-جوڵاندنی چیا بەستەڵەكییەكان: ئەم پیشەیە بەتایبەت لە پاش رووداوی كەشتی تایتانیك هاتە كایەوە لە ساڵی 1912 ،لە پاش ئەو رووداوە هێزی بەستەڵەكی نێودەوڵەتی لەلایەن هێزی ئیشگری سوپای ئەمریكاوە درووستكرا،كاری ئەم هێزە گەڕانە بەدوای چیا بەستەڵەكییەكان و كردنەوەی رێگای بێ مەترسیە بۆ كەشتیەكان لە نێو دەریاكاندا.
4-پسپۆری چاوەروانی: چاوەروانی كردن یەكێكە لە كارە جاڕس كەر و بێزارەكان،لێرەدا كەسێك دانراوە كە لەو بێزاری چاوەروانكردنە رزگارت بكات ئەویش لە رێگەی ریكلام كردن بۆ ئامێرێكی ئەلیكترۆنی یان مۆبایل لەكاتێكدا تۆ چاوەروانی پاس یان شەمەندۆفێر دەكەی .
5-بە پێچەوانەی ئەو كەسەی كە لە پرسە گریان و هاوار گەرم دەكات، كەسێك هەیە خۆشی دەخاتە نێو دڵی بووك و كەس و كاری بووكە خانەوە،لەرێگەی یارمەتیدانی بۆ هەڵبژاردنی ماكیاژ و جل و بەرگ و هۆڵ و تیپی موسیقاوە كە لەگەڵ بووكە خان دەبێت تا ئاهەنگ و شاییەكەی بەخۆشی بەرێدەخات.
6-دۆشینی مار: دۆشینی مار مەبەست لەم پیشەیە دۆشینی شیری مار نیە بەڵكوو دەركردنی ژەهری مارە لە ددانی مار كە ئەو ژەهرە بۆ چەندین نەخۆشی بەكار دەهێنرێت لە نەخۆشخانەكانی جیهاندا،هەرچەندە ئەو پیشەیە زۆر مەترسیدارە بەڵام نرخی یەك گرام لە ژەهری مار دەگاتە زیاتر لە 3000 دەرهەمی ئیماراتی.
7-پەری دەریا:ئەم پیشەیە داهاتێكی زۆر باشی هەیە كە بەتایبەت بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ و رۆژی لەدایكبوون بەكاردەهێنرێت یاخوود بۆ فێر بوونی مەلەوانی كە بەرامبەر پێشكەش كردنی هەر وانەیەك 300 دۆلار وەردەگرێت .
8-پزنس مانی ئەوروپی: ئەم پیشەیە تەنها پێویستی بە جلێكی چاك و پانتۆل هەیە وپێویستە كەسەكە ئەوروپایی بێت ، كۆمپانیا چینیەكان ئەو جۆرە كەسانە بە كرێ دەگرن تەنها ئیشیان تەوقە كردن و سڵاوكردنە لەكاتی بەستنی كۆنگرەو كۆنفرانسەدا لەگەڵ پیاوە دەوڵەمەند وخاوەن كارەكاندا و بۆ هەر كاتژمێرێك بڕی 300 دەرهەم ی ئیماراتی وەردەگرن.
9-پسپۆری بۆن كردنی بۆنی ناخۆش :ئەم كەسانە پیشەكەیان بریتیە لە بۆن كردنی بۆنی ناخۆش وەكو بۆنی عەرەقی مرۆڤ و بۆنی ناو دەم و بۆنی ناخۆشی دیكە،ئەم كەسانە لەلایەن كۆمپانیاكانی تایبەت بە درووستكردنی بۆنەوە بەكاردەهێنرێن تا لەكاریگەری بەرهەمی بۆنەكانیان دڵنیا بن و بەگوێرەی ئەو بۆنانە بۆن بەرهەم بهێنن. 
سەرچاوە / الامارات الیوم