بەبۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، پیاوێك بەرخێك دەكاتە خێر

کۆمەڵایەتی 11/07/2021


هاوڵاتییكی دانیشتووی سوق الشیوخ ی سەر بە پارێزگای زیقار وەكو خۆشحاڵی دەربرین بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەسەر هەڵبژاردەی بەرازیل دا لە خوولی جامی ئەمریكا ، بەرخێك دەكات بە خێر.
محەمەد موسەوی بڵاویكردوەتەوە شەوی رابردوو لەخۆشی بردنەوەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین وبەرزكردنەوەی جامەكە لەلایەن لیونێل میسی یەوە خەوی لێنكەوتوە.
روونیشیكردوەتەوە لە ئێستادا خۆی بەدڵخۆشترین پیاوی جیهان دەزانێت ،چونكە میسی پێویستی بە نازناوێك هەبوو تا ببێتە یەكەمین یاریزانی سەر گۆی زەوی ، میسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جگە لە جامی جیهانی سەرجەم پاڵەوانێتیەكانی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بەدەستهێناوە.
راشیگەیاند بەو بۆنەیەوە بەیانی ئەمرۆ روویكردوەتە بازاڕی ئاژەڵ فرۆشان و بەرخێكی كڕیوەو بەشێك لە گۆشتەكەی كردوە بەخێر و بەسەر ماڵە هەژارەكاندا دابەشیكردوە.