گواردیۆلا، نرخی یاریزانەكان رێگرە لە گرێبەستكردنی نوێ‌

وەرزش 07/07/2021

پیپ گواردیۆلا راهێنەری مان سیتی رایگەیاند، بەهۆی گرانی نرخی یاریزانان یانەی مان سیتی بۆ وەرزی نوێی پریمەرلیگ وەك جێگرەوەیەكی ئەگوێرۆ گرێبەست لەگەڵ هیچ  هێرشبەرێك ناكات.
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی بریتانیا  باسلەوە دەكەن مان سیتی خوازیارە گرێبەست لەگەڵ  یەكێك لە هاری كین هێرشبەری تۆتنهام یان ئێرلنگ هالاند گۆڵكاری دۆرتمۆندی ئەڵمانی واژو بكەن. بەڵام لە ئێستادا نرخی هاریی كین 140 ملیۆن دۆلارو هالاندیش بە 210 ملیۆن دۆلار لەلایەن یانەكانیانەوە دیاریكراوە.
گواردیۆلا وتیشی، بەپێی ئەو نرخانە بێت ئێمە ناتوانین هیچ یاریزانێك پەلكێشی ریزەكانی مان سیتی بكەین و بچینە ژێر بارگرانی ئەو بڕە پارەیە.
وتیشی، لە ئێستادا زۆرێك لە یانەكان گرفتی داراییان هەیەو ئێمەش لەوان بەدەر نین، بەڵام ئێمە دەتوانین سود لە توانای گابریل جیسوس و فیران توریس ببینین كە ئاستێكی سەرنج راكێش پێشكەش دەكەن. هەروەها ئەكادیمیای یانەكەش خاوەنی چەندین یاریزانی بەهرەمەندە.
 مان سیتی لە سەرەتای وەرزی نوێی پریمەرلیگ لە 15/ 8  روبەڕووی یانەی تۆتنهام دەبێتەوە.