دوو هەزار دۆنم پوش و پاوان لەشارباژێڕ سووتا

ژینگە 12/05/2021

چاودێر:

 

لە سنوری قەزای ماوەت لەشارباژێڕ نزیکی دوو هەزار دۆنم پوش و پاوان سوتا، کە هێزەکانی پۆلیس بەدار خەریکی کوژاندنەوەی بوون.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بە هۆکارێکی نادیار لە شاخی ( گردە ڕەش ) لە سنوری گوندی بەرگورد ئاگرێکی فراوان کەوتەوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ بیستنی هەواڵەکە دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە، بەڵام بەهۆی بوونی مین و تەقەمەنی لە شوێنی دیاریکراو ئاستەنگی بۆ کارمەندان دروست ببوو، کە ڕێگربوو لە خێرا کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

 

ئەوەشی باسکرد، پاش هەوڵ و ماندوونێکی زۆر دواجار توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و بکوژێنرێتەوە.

ئاماژەى بەئەوەشدا، زەرەر و زیانی ئاگرەکە مەزەندە دەکرێت بە سوتانی دوو هەزار دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی ، هەروەها نزیکەی ٢٠ دۆنم ڕەز و باخی هاوڵاتیان.