ڕۆژانە بە فەردە داهات کۆدەکرێتەوە، بەڵام لەخزمەتی سلێمانیدا خەرجناکرێت

ژینگە 04/05/2021

چاودێر:

 

هەڵمەتی ئەم شارە مەشێوێنن، هەڵمەتێکی نوێی لەژێر ناونیشانی "تکایە فریای جەزرە وەستیەکانی سلێمانی بکەون".

ڕێکخراوی لاوانی سۆشیال دیموکراتی کورد لە هەڵمەتێکدا ڕایگەیاند، لەسۆنگەی خەمخۆرییان بۆ جوانی و پێشکەوتنی شاری سلێمانی داوادەکەن هەرچی زووە بەدەم ئەم داواکارییەوە بێن و فریای جەزرە وەسەتییەکانی شەقامی ٦٠ مەتری و ڕێگای تاسڵوجە سلێمانی بکەون.

 

وتوشیانە: بەداخەوە لەئێستادا زۆربەی دار و نەمام و چیمەن و پەرژینەکانی ووشک بوون و ئەمەش جێی ناڕەزایی تەواوی هاوڵاتیانی ئەم شارەیەو ناکرێ لەبەربیانوی نەبونی بودجەو قەیرانی ئابوری ئەو پرۆژە ستراتیژانە فەرامۆش بکرێن!

ئەوەشیان خستۆتەڕوو، ڕۆژانە لەچەندین فەرمانگەی شاری سلێمانی بە فەردە داهات کۆدەکرێتەوە، بەڵام هیچی لەخزمەتی پرۆژە ستراتیژیەکانی ئەم شارەدا خەرج ناکرێت.