پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە
ژینگە 16/05/2020
چاو‌دێر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 17ی ئایاری 2020، بڵاو كرده‌وه.
كه‌شناسیی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه هاتووه: هه‌ولێر به‌رزترین پله 36، سلێمانی 33، دهۆك 35، كه‌ركوك 39 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 17ی ئایار، كه‌شناسیی هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه كه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
هه‌روه‌ك پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه و لە هەولێر به‌رزترین پله 37، سلێمانی 35، دهۆك 36، كه‌ركوك 40 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.