هۆكارەكانی لەرزینی ئۆتۆمبێل

تەکنەلۆجیا 26/11/2019


زۆر جار ئۆتۆمبێل لە كاتی وەستاندا دەلەرزێت، ئەمانە هۆكارەكانیەتی:

• پیسبوونی ڕۆنی ئۆتۆمبێل، كاتێك ڕۆنی ئۆتۆمبێل زۆر پیس دەبێت دەبێتە ھۆی لەرزینی بزوێنەر.
• تێكچوونی لاستیكی ئەو پارچەیەی كە بزوێنەری بەستۆتەوە بە ئۆتۆمبێلەكەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی لەرزینی سەیارەكە لە كاتی وەستاندا.
• لاوازبونی پاتری یان دینەمۆ، ئەگەر ھەستت بەوەكرد لە كاتی ئیشپێكردنی لایتەكان یان سەروخواركردنی جامەكان لەرزینەكە زیاد بوو، ئەوا كێشە لە پاتری یان دینەمۆكەدایە، یان پاترییەكە لاوازە.
• كێشەی پلاكەكان، زۆر كات كۆنیی پلاكەكان یان ھەڵەبەستنیان لەرزین دروست دەكەن.
• كێشەی نۆزڵەكان، پیسبوونی نۆزڵەكان یان هەر كێشەكی تر لە نۆزڵەكاندا هەبێت، ئەوا دەبێتە هۆی لەرزینی سەیارە لە كاتی وەستاندا.
تێكچوونی پستۆنەكان، هەر كێشەیەك لە پستۆنەكان هەبێت، ئەوا دەبێتە هۆی لەرزینی سەیارە لە كاتی وەستاندا.
سەرچاوە: ترافیك ئێف ئێم