كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی سووته‌مه‌نیی فوسیلی* و گۆڕانكارییه جیۆپۆله‌تیكییه‌كان
ژینگە 08/08/2021
جێرمی كڵێف
دوای تێپه‌ڕبوونی سه‌ده‌یه‌ک، كه هێرشی جیهان
بۆ به‌ده‌ستهێنانی نه‌وت هۆیه‌كی ئاشكرا بوو، له‌وانه‌یه به‌زوویی شایه‌دی
هه‌وڵه‌كان بۆ پێش‌گرتن له گازی كاربۆن بین.
له ساڵی ١٩١٢
گێره‌وكێشه له ئه‌ورووپا زیادی كردبوو. وینستۆن چه‌رچڵ له‌و كاته‌دا فه‌رمانده‌ی
هێزی ده‌ریایی پاشای به‌ریتانیا بوو، نیگه‌رانی وزه و سووته‌مه‌نی بوو. پێشنیازی گۆڕینی
كه‌شتی خه‌ڵووزی به‌ردین به كه‌شتی نه‌وتی كه به‌هێزتر بوو، ده‌یتوانی نه‌خشه‌ی
جیۆپۆله‌تیكی به‌ریتانیا بگۆڕێت. نه‌وت به شێوه‌یه‌كی فراوان له دوورگه‌كانی به‌ریتانیا
به‌رده‌ست نه‌بوو، ئه‌م بابه‌ته چه‌رچڵی نووقمی بیركردنه‌وه كردبوو. له كۆتایییدا
ده‌بوو "به شه‌ڕ یان به ئاشتی له ڕێی كه‌شتییه‌وه نه‌وت له وڵاتانی دوور دابین بكه‌ن." ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام ده‌یتوانی ده‌ستكه‌وتی بۆ به‌ریتانیای گه‌وره هه‌بێت، چه‌رچڵ ئه‌مه‌ی به "ده‌ستكه‌وتی ئازایه‌تی" ناونابوو.
چه‌رچڵ پێشبینیكهرێكی به‌توانا
بوو. بۆ تێگه‌یشتنی مێژووی جیهانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، باشتره ئه‌م ڕووداوه بگه‌ڕێنینه‌وه
بۆ هه‌وڵدان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نییه فوسیلییه‌كان،
به تایبه‌تی نه‌وت و گاز، خستنه ژێر ده‌سه‌ڵات و به‌كارهێنانیان بۆ مه‌به‌سته سیاسییه‌كان
له‌به‌رچاو بگرین. دانیال یۆرگین، نووسه‌ری ئه‌مریكی، له كتێبه‌كه‌یدا به ناونیشانی
ده‌ستكه‌وت (The Prize) ١٩٩٠، مێژووی جیهانمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه. به‌ڵام خاڵی وه‌رچه‌رخانی
جه‌نگی دووه‌می جیهانی چی بوو؟ شه‌ڕی ستالینگراد و هێرشی هیتله‌ر بۆ چاڵه‌نه‌وته‌كانی
قه‌فقاز. كۆتاییی ده‌ورانی زێڕینی ئابووری ڕۆژئاوا دوای جه‌نگ كه‌ی ڕووی دا؟ له‌گه‌ڵ
قه‌یرانی نه‌وت له ده‌یه‌ی ١٩٧٠، كه وڵاتانی عه‌ره‌بی بەرهەمهێنانیان ڕاگرت و ڕووبه‌ڕووی
هه‌ڵاوسان له سیسته‌می ئابووری جیهانی بوونه‌وه. هێرشی سه‌ددام بۆ كوێت چوار مانگ
پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه، مۆری په‌سه‌ندی له‌سه‌ر بیروڕاكه‌ی یۆرگین دا. كتێبی
ده‌ستكه‌وت كاتێ له كتێبفرۆشه‌كان بڵاو ده‌كرایه‌وه كه كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی
ئه‌مریكا گه‌یشتبوونه كه‌نداوی فارس. ده‌ستكه‌وتی یۆرگینش بەدهستهێنانی خه‌ڵاتی
پوڵیتزه‌ر بوو.
دوای سێ ده‌یه، یۆرگین
كتێبێكی دیكه‌ی بڵاو كرده‌وه؛ نه‌خشه‌ی نوێ (TheNew Map)لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی
پوخته له‌باره‌ی سووته‌مه‌نییه فوسیلییه‌كان له ساڵی ٢٠٢٠. له‌م كتێبه‌دا یۆرگین
ئاماژه به چاوچنۆكی چین بۆ ده‌ریای باشووری چین كه ڕۆژانه ١٥ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی
پێدا تێده‌په‌ڕێ ده‌كات. ئه‌مریكا نیگه‌رانی له‌وه‌ی كه ئێران ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر
گه‌رووی هورمزدا كه هاوشێوه‌ی ده‌ریای باشووری چین گرینگه هه‌یه. شه‌ڕانگێزی ڕووسیا
به ڕابه‌رایه‌تی ڤلادیمێر پوتین یه‌كه‌مجار به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له
ده‌یه‌ی ٢٠٠٠ ده‌ستی پێ كرد، له ئێسته‌دا هه‌وڵه‌كانی مۆسكۆ له ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی
هێڵه‌كانی گاز خۆی ده‌بینێته‌وه. نه‌خشه‌ی نوێ كۆمه‌ڵێک بابه‌ته كه خوێندنه‌وه‌یه‌كی
بوێرانه بۆ واقیعی ئێسته، له‌وانه؛ ئۆتۆمبیلی كاره‌بایی و گه‌شه‌ی گازی شێڵ له
ئه‌مریكا ده‌كات. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا كتێبه‌كه وه‌كوو كتێبی ده‌ستكه‌وت پێشوازی
لێ نه‌كرا و به‌ختی وه‌كوو كتێبه‌كه‌ی پێشوو نه‌بوو. شتی زۆر له چه‌ند مانگی ڕابردوودا
گۆڕاون، ساڵی ڕابردوو كۆمپانیای نه‌وتی (BP) پێشبینی ئه‌وه ده‌كا كه داواكاری
نه‌وت له ساڵی ٢٠٣٠ زۆر ده‌بێت، به‌ڵام ڕاپۆرتی تازه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه ئه‌وه نیشان
ده‌دا كه به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له‌وانه‌یه ڕێژه‌ی به‌كارهێنان هه‌رگیز دووباره
نه‌گاته‌وه به ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی ساڵی ٢٠١٩. ته‌نانه‌ت سیناریۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمپانیای
بی پی بۆ ڕه‌وشی ئاسایی، گه‌ڕانه‌وه بۆ نه‌ریت و یه‌كه‌مینه‌كانی سیاسه‌تی پێشوو
له ده‌ورانی دوای كۆرۆنا، پێویستی به‌ده‌ست خستنی لووتكه‌ی به‌كارهێنانی پێش ساڵی
٢٠٣٠یه.
ئه‌م ڕاپۆرته له كاتێكدا بڵاو كرایه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای
كۆمه‌ڵێک له لێكۆڵینه‌وه تازه‌كان، داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت به‌ره‌و دابه‌زینه. ڕێكخراوی
وڵاتانی هه‌نارده‌ی نه‌وت، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه، گرووپی ترافیگورا و یه‌كێ له
كۆمپانیا سه‌ره‌كییه‌كانی ئاڵوگۆڕكردنی سووته‌مه‌نی، ئه‌مساڵ هه‌موویان له پێشبینیكردنی
به‌كارهێنانی نه‌وت دوور كه‌وتنه‌وه. ترافیگورا ته‌نانه‌ت ته‌نكه‌ری زیاتری ئاماده
كردووه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه نه‌وت له پێداویستی بازاڕ زیاتر ده‌بێت.
له ئێسته‌دا، سیاسه‌تی سووته‌مه‌نییه‌كان
له گۆڕانكاریدایه. هاوینی ئه‌مساڵ جۆ بایدن باسی له كه‌مكردنه‌وه‌ی گازی كاربۆن
تا ساڵی ٢٠٥٠ كرد. له ١٦ی سێپته‌مبه‌ر، وته‌بێژی حكوومه‌تی چین ڕایگه‌یاند له‌وانه‌یه
پهكینش به‌زوویی هه‌مان سیاسه‌ت په‌یڕه‌و بكات. له هه‌مان ڕۆژدا، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا
ڕایگه‌یاند ئامانجی خۆی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گازه گه‌رمه‌كان تا ساڵی ٢٠٣٠، له له سه‌ددا
٤٠ بۆ له سه‌ددا ٥٥ به‌رزبكه‌نه‌وه. ساڵی ٢٠٢١، یه‌كه‌م ساڵه كه تێدا سێ ناوچه‌ی
گه‌وره‌ی پیشه‌سازی جیهان (ئه‌مریكا، چین و ئه‌ورووپا) كه ده‌ستیان له پیسكردنی ژینگە هه‌یه، به‌ڵێنیان به له‌ناوبردنی
گازی كاربۆن تا ناوه‌ڕاستی سه‌ده داوه. له هێرشی جیهانییه‌وه بەسوود وه‌رگرتن له
سووته‌مه‌نییه فوسیلییه‌كان تا هه‌وڵی هه‌مووان بۆ ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی،
ڕه‌نگه نه‌خشه‌ی جیۆپۆله‌تیک بگۆڕێت و به‌زوویی شایه‌دی هه‌وڵه هه‌مه‌لایه‌نه‌كان
بۆ ڕزگاربوون له‌م سووته‌مه‌نیانه بین.
كۆتاییی به‌و پێوه‌ندیانه‌ی كه له ڕابردوودا له‌سه‌ر وزه بونیادنرا بوون دێت. زۆربوونی نه‌وت و گازی شێڵ له ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده كاری له پیسبوونی ژینگه نه‌كردووه، به‌ڵام بووه‌ته
هۆی ئه‌وه‌ی چاوه‌كان بچێته سه‌ر ئه‌مریكا و ئه‌و گۆڕانكاریانه كه له دوای کشانەوەی
ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دێنه ئاراوه. هه‌رچه‌نده دۆناڵد ترامپ هاوكاری
له‌گه‌ڵ وڵاتانی نه‌وتی كه‌نداوی فارس‌دا ده‌كرد، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانی ئیداره‌ی بایدن
بۆ له‌ناوبردنی كاربۆن ڕه‌نگه ببێته هۆی كۆتایییهاتن به‌م هاوكاریانه و له‌گه‌ڵ
ئێرانش له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ڕێک بكه‌ون، له سعوودیه و هاوپه‌یمانه‌كانی
دیكه‌ی دوور بكه‌وێته‌وه و ڕێگه به ئه‌ورووپا به تایبه‌تی به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه‌ی
به‌رپرسیارییەتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا بگرنه ئه‌ستۆ بدات.
هه‌ندێ له بازاڕه‌كان زووتر
سه‌رگه‌رمی پیسبوونی ژینگه بوون. بۆ نموونه؛ ئه‌ورووپا زووتر له چین ڕووی له وزه
خاوێنه‌كان كرد، له ئه‌نجامدا ڕووسیا "ڕووی له ڕۆژهه‌ڵات" كرد، واتا ڕوو وه‌رگێڕان
له ئه‌ورووپا و ڕووكردنه چین كه هێشتا سوود له گاز و نه‌وت ده‌بینێت. له هه‌مان
كاتدا، گۆڕانكاری له سووته‌مه‌نییه فوسیلییه‌كان له په‌كین ڕه‌نگه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی
كه كه‌متر گرینگی به ده‌ریای باشووری چین بدا و زیاتر گرینگی به ئاسیای ناوه‌ڕاست
بدات. چین تۆڕی زیره‌كی خۆی بۆ كاركردنی بنكه‌كانی كاروئاوی له چیاكان و بەرهەمهێنانی
وزه‌ی خۆر له ده‌شته‌كان په‌ره‌پێداوه.
ڕه‌نگه هاوتای نه‌وت له
سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا لیتیۆم (Lithium)[١]بێت،
بنه‌ڕه‌تی تیكنۆلۆجی پاتری كه ده‌توانێت وه‌كوو سه‌رچاوه‌ی وزه ببێته جێگره‌وه‌ی
نه‌وت. هه‌ر له ئێسته‌وه شه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانی لیتیۆم له ئه‌مریكای لاتین ده‌ستی
پێ كردووه. له شوباتی ٢٠١٩ بۆلیڤیا سهرمایدارانی چینی له جێی سه‌رمایه‌دارانی ئه‌ڵمانی
بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه له كانه‌كانی لیتیۆم له شۆڕهكاتهكانی ئهندییان دیاری كرد.
كه‌ره‌سته‌كانی وزه‌ی خۆر، كه به‌شێک له بێشبینییهكان نیشانی ده‌ده‌ن كه یه‌ک له‌سه‌ر
چوار هه‌موو وزه‌ی تازه به‌ده‌ستهاتوو دابین ده‌كات، پێویستی به ئه‌له‌منیۆم، مس،
ئیندیۆم (Indium)[٢] و سیلینیۆم (Selenium)[٣]ه. ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی
ئه‌و وڵاتانه‌یه كه له‌م جۆره كانزایانهیان هه‌یه یان ده‌توانن به‌كاریان بهێنن.
پێویستیی خه‌ڵک به هاتوچۆ، پارێزراوبوون له
گه‌رما و سه‌رما و دروستكردنی كه‌ره‌سته و پێداویستییه‌كانی سه‌رده‌م، كۆتاییی نایات.
هه‌وڵدان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی بەرهەمهێنان و دابینكردنی سووته‌مه‌نییه‌ک كه ده‌رفه‌تی
ئه‌نجامدانی ئه‌م كارانه‌مان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت، نه‌خشه‌ی نوێی جیۆپۆله‌تیكی جیهان دیاری
ده‌كات. "ده‌ستكه‌وتی ئازایه‌تی"ی چه‌رچڵ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت،به‌ڵام له‌ناو ناچێت.
وه‌رگێڕان: سۆران جه‌لیل
--------------------------------------------------------------------
• ئه‌م بابه‌ته له نووسینی (جِرِمی کلیف)ه، فه‌رهاد نیكئهندیش له ئینگلیزییه‌وه وه‌ریگێڕاوه و به ناونیشانی (کاهش مصرف سوختها فسیلی و تغییرات ژئوپلیتیکی)، ٢٠ی دیسه‌مبه‌ری ٢٠٢٠، له سایتی (آسو) بڵاو كراوه‌ته‌وه.
•• جێرمی
كڵێف (Jeremy Cliffe)، سه‌رنووسه‌ری نێوده‌وڵه‌تی (NewStatesman)ه،
گۆڤارێكی سیاسیی و كولتوورییه له به‌ریتانیا. بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ به ناونیشانی
ئابووریناس گۆشه‌نووس بووه. له ئۆكسفۆرد و هارڤارد ده‌رسی خوێندووه.
••• دانیال هه‌وارد
یۆرگین (Daniel H. Yergin)، نووسه‌ر، شاره‌زای وزه و مێژووی
ئابووریی ئه‌مریكایه. چه‌ندان كتێبی له‌م بواره‌دا نووسیوه و خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه،
له ئێسته‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندیی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ئه‌نجومه‌نی وزه‌ی
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه، ڕاوێژكاری ئه‌نستیتۆی بڕۆگینگز و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكایه.
* فوسیل (Fossil): له زاراوه‌ی
زه‌ویناسیدا؛ بریتییه له ئاسه‌وار و پاشماوه‌ی بوونه‌وه‌رانی زیندووی سه‌رده‌مانی
كۆن (ئاژه‌ڵ یان ڕووه‌ک) كه ساڵانێكی زۆر له چینه‌كانی زه‌ویدا ماونه‌ته‌وه،
سووته‌مه‌نی به‌رده‌كی یان فوسیلی (fossil fuel)؛ له نه‌وت، گاز
و خه‌ڵووزی به‌ردین پێكدێت، له بنه‌ڕه‌تدا وشه‌كه له (fossile) فه‌ره‌نسیی و (fossilis)ی لاتینییه‌وه هاتووه
به واتای؛ هه‌ڵكه‌نراو و به‌ده‌ستهاتوو به هۆی هه‌ڵكه‌ندنه‌وه
دێت.
[١] لیتیۆم (Lithium): یەکێکە لە توخمە
کیمیایییەکان ھێماکەی (Li) و گەردیلە ژمارەی (٣)یه. له واژه‌ی (lithos) یۆنانییه‌وه
هاتووه كه به مانای به‌رد دێت. لیتیۆم مادده‌یه‌كی گرینگه بۆ دروستكردنی پاتری
مۆبایل و ئۆتۆمبیلی كاره‌بایی. له دروستكردنی فڕۆكه به‌كار دێت، چونكه سووكه و
به‌رگریی زۆره. له ڕووكه‌ش وا ده‌رده‌كه‌وێ كه لیتیۆم هیچ سوودێک به ژیانی ئاژه‌ڵ
و ڕووه‌ک ناگه‌یه‌نێ،
به‌ڵام له هه‌موو ئه‌ندامه زیندووهكان ده‌توانین بڕێكی كه‌م لیتیۆم په‌یدا بكه‌ین.
كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشكی مرۆڤ هه‌یه و ده‌توانین وه‌كوو ده‌رمان سوودی لێ ببینین.
زۆرترین یه‌ده‌گ له‌سه‌ر ئاستی جیهان له وڵاتی چیلییه.
[٢] ئیندیۆم (Indium): یەکێکە لە توخمە
کیمیایییەکان هێماكه‌ی (In) و گەردیلە ژمارەی (٤٩)یه. كانزایه‌كی
سپی زیوییه، له ڕووی كیمیاوییه‌وه وه‌كوو ئه‌له‌مینیۆم و گالیۆمه، به‌ڵام له ڕووكه‌شدا
وه‌كوو زینكه. ئیندیۆم یه‌كێک له كه‌مترین كانزاكانه له زه‌ویدا. له بواری ئه‌لیكترۆنی، لحێم، پاتری و
دروستكردنی كه‌رسته‌كانی (LCD) به‌كار دێت.
[٣] سیلینیۆم (Selenium): یەکێکە لە توخمە
کیمیایییەکان هێماكه‌ی (Se) و گەردیلە ژمارەی (٣٤)ه. سه‌ر به
خێزانی گۆگرده، زیاتر له بواری دروستكردنی؛ ئه‌لیكترۆنی، فۆتۆكۆپی، چاویلكه، ڕه‌نگ،
لاستیک،
ڕستن‌وچنین، وێنه‌گرتن و ده‌رمان سوودی لێ ده‌بینن، به‌كارهێنانی سیلینیۆم
له‌گه‌ڵ ڤیتامین دی به‌رگریی له‌ش زیاد ده‌كا.
ناونیشانی بابه‌ته‌كه
به زمانی ئینگلیزی:
Jeremy Cliffe, ‘How the dawning
era of declining fossil fuel consumption will reshape geopolitics’, New Statesman, 23 September 2020.