نزیکەی ٥۰ دۆنم پوش و پاوان لەماوەت سووتا

ژینگە 04/08/2021

چاودێر

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە نزیکەی ٥۰ دۆنم لەپوش وپاوان لەسنووری قەزای ماوەت سووتا.

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، ووشکبوونی پوش و پاوان و بەرزی پلەی گەرما و پابەندنەبوونی بەشێک لە هاووڵاتیان یاخود گوندنشینان و شوانەکان هۆکارن بۆ دووبارە بونەوەی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بەوهۆیەش زیانی زۆر بە دارستان و ڕەز و باخی هاووڵاتیان دەگات.

ئەوەشی خستەڕوو، لەسنوری قەزای ماوەت لە نزیک گوندی زەینەڵ ئاگرێک کەوتەوە ، ئەگەرچی مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستانی ماوەت بەهاوکاری پۆلیسی بەرگری شارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە،  بەڵام بەهۆی سەختی شوێنەکە و مەترسی لەهەبوونی مین بەزەحمەت ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.

ئاماژەى بەئەوەشدا، هۆکاری سەرەکی ئاگرەکە نەزانراوە، لێکۆڵێنەوە و بەدواداچوون بەردەوامە.

 

ئەوەشی ئاشکراکرد، نزیکەی ٥۰ دۆنم لە پوش و پاوان سووتاوە و زیانیش بە دارستانە سرووشتیەکان گەیشتووە .