کەشناسیی هەرێم: بەرزترین پلەی گەرمی لەم مانگەدا تۆمار دەکرێت

ژینگە 25/06/2021

چاودێر

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت، له‌ ڕۆژانی دوو شه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌م مانگه‌دا تۆمار بكرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌، به‌ هۆی زیادبونی كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی گه‌رمی وه‌رزی ساڵانه‌، له‌ سبه‌ی شه‌ممه‌وه‌ پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزترده‌بنه‌وه‌ به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ پله‌كانی ئه‌مڕۆ، له‌ ڕۆژانی دوشه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ پێشبینیده‌كرێت به‌رزترین پله‌ی گه‌رما تۆماربكرێت له‌م مانگه‌دا، كه‌ له‌ نێوان (44-49) پله‌ی سیلیزی بێت بۆ سه‌نته‌ری شاره‌كان و ناوچه‌كانی گه‌رمیان.
به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی له‌ كاتژمێره‌كانی 2:00ی پاشنیوه‌ڕۆ تا كاتژمێر 4:00ی ئێواره‌ تۆمارده‌كرێت 

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی له‌ كاتژمێره‌كانی 2:00ی پاشنیوه‌ڕۆ تا كاتژمێر 4:00ی ئێواره‌ تۆمارده‌كرێت، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراویش بۆ شاره‌كانی باشوری عێراق 50 پله‌ی سیلیزی به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی بۆ شاره‌كانی هه‌رێم خستوه‌ته‌ڕو باسی له‌وه‌ كردوه‌، رۆژی دوشه‌ممه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 44-45 پله‌ی سه‌دی، له‌ سلێمانی 44-46 پله‌، له‌ دهۆك 43-44، له‌ كه‌ركوك 45-46 پله‌، له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 44-46 پله‌، له‌ گه‌رمیانیش 45-47 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.