زانکۆی پۆلەتەکنیکی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
زانكۆی پۆڵیته‌كنیكی سلێمانی له ساڵڕۆژی دامه‌زراندنیدا په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه و دڵنیایی ده‌داته خوێندكارانی، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
زانستخوازان و ئه‌كادیمیان
مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ
له‌ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیدا پیرۆزبایی و چه‌پكه گوڵی زانست پێشكه‌ش به خه‌مخۆران و هه‌ڵگرانی ئاڵای زانست و خوێندن و په‌روه‌رده ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین كه خوێندنی ئه‌مساڵی كۆلێج و په‌یمانگاكان نه‌فه‌وتێت.
47 ساڵ پێش ئێستا و له ساڵی 1973 به دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین په‌یمانگا له كوردستان، په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی (په‌یمانگای دایك) به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه و په‌ره‌پێدانی زانست و خوێندن و پلانی ئاینده و هه‌وڵی به‌رده‌وام له‌پێناو باشترین رێگاكانی گه‌یاندنی زانست و فه‌رهه‌نگ و زانیاری، ئه‌ركی سه‌ره‌كی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بووه، زانكۆ خۆی له‌ده‌سته‌به‌ركردنی پێویستییه فێركاری و رۆشنبیری و ته‌كنیكییه‌كان ده‌بینێته‌وه به‌ئاڕاسته‌ی گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌كانی خوێندن و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ناوه‌نده زانستی و ته‌كنیكییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا، له‌گه‌ڵ سوود وه‌رگرتن له‌و رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنانه‌ی له‌گه‌ڵ زیاتر له ٨٠ زانكۆ و په‌یمانگا و ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه ئه‌نجامیداون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ساڵی 2012ه‌وه له ده‌سته‌ی ته‌كنیكییه‌وه به‌رفراوانبووه و گۆڕاوه بۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و له‌ئێستادا خاوه‌نی ٥ كۆلێج و ٨ په‌یمانگای ته‌كنیكی و سه‌نته‌ره‌كانی (نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی، توێژینه‌وه‌ی زانستی، گه‌شه‌پێدانی كار (CDC)، یه‌كسانی جێنده‌ر)یه، وه له رانكینی نیشتمانی زانكۆكاندا زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا هه‌نگاوی گه‌وره‌ی بڕیوه و له ئاستێكی زۆر باش و دڵخۆشكه‌ردایه به‌شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان له پله‌ی هه‌شته‌مدایه و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش له پله‌ی ( ٢٢ )یه‌مین و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش پێش (١٢) هه‌زار زانكۆ كه‌وتووه، وه‌ك خوێندنی ته‌كنیكیش له‌سه‌ر ئاستی عێراق له پله‌ی یه‌كه‌مدایه.
ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ش به هه‌وڵ و كۆششی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و توێژه‌ران و خوێندكارانی زانكۆ بووه، كه له‌ئێستادا زانكۆمان خاوه‌نی زیاتر له (١٣٢٥٠ ) خوێندكار و ستافێكی ئه‌كادیمیی گه‌وره‌یه كه خۆی ده‌بینێته‌وه له زیاتر له ( ٦٠٠ ) مامۆستا كه ١٢٠یان هه‌ڵگری نازناوی دكتۆران و نزیكه‌ی ٥٠٠یان ماسته‌ر له‌گه‌ڵ (٦٠ ) پرۆفیسۆر و پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر، ئێمه‌ش له‌پێناو پێشخستنی بواری خوێندن و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و گه‌شتن به ئاستی زانكۆ جیهانییه‌كان هه‌نگاوی زیاتر ده‌نێین.
له‌م یاده پرشنگداره‌دا، رایده‌گه‌یه‌نین به هاوكاری و پشتیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌و ئه‌ركانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین كه وه‌ك ناوه‌ندێكی زانستی و ته‌كنیكی له بواره جیاوازه‌كاندا له‌ئه‌ستۆماندایه، وه‌ك یه‌كه‌مین زانكۆش له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین به‌شێوازی ئۆنلاین درێژه به پرۆسه‌ی خوێندن بده‌ین له ئه‌گه‌ری زیاتر درێژكردنه‌وه‌ی پشووی فه‌رمیی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌پێناو خۆپارێزی و ته‌شه‌نه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له‌ئێستادا له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن و فه‌رمانگه‌كان ده‌وامكردن راگیراوه و ئه‌م ڤایرۆسه مه‌ترسیداره‌ش زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهانی گرتۆته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه ئاسایی نه‌بێته‌وه بژارده‌ی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی جێبه‌جێده‌كه‌ن و به‌وهۆیه‌شه‌وه زانكۆ ناتوانێت وه‌كو ساڵی رابردوو چه‌ندین چالاكیی زانستی و جۆراوجۆر له رۆژی دامه‌زراندیدا ئه‌نجام بدات.
له‌ئێستاشدا هه‌موو هه‌وڵێك بۆئه‌وه‌یه خوێندنی ئه‌مساڵی كۆلێج و په‌یمانگاكانمان نه‌فه‌وتێت، چونكه نزیكبوونه‌ته‌وه له‌كۆتایی خوێندن، بۆیه ئاماده‌كاری بۆ خوێندنی ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌ین، به‌جۆرێك مامۆستاكه وانه‌كانی به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ ئاماده ده‌كات و له‌سه‌ر وێبسایتی زانكۆ یان یوتیوب بڵاویده‌كاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی خوێندكاران بیبینن، له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وانه‌یه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان مامۆستا و خوێندكار له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵ یان هه‌ر ڕیگه‌ی دیكه ده‌بێت، بۆئه‌وه‌ی هه‌ر پرسیارێك هه‌بێت مامۆستا ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بدات.
دووباره پیرۆزبێت ساڵیادی دامه‌زراندنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، سڵاو له‌سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگه‌ی زانست و رووناكردنه‌وه‌ی بیری رۆشنبیری، سوپاس بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی پشتیوانی زانكۆ بوون وه زۆر سوپاس بۆ هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس وهاتوچۆ و پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له تاقیگه‌كان و كه‌رته خزمه‌تگوزارییه‌كان كارده‌كه‌ن، ئومێده‌وارین ئه‌م دۆخه به‌زوویی كۆتایی پێبێت و پرۆسه‌ی خوێندن له هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌ستپێبكاته‌وه و سه‌رجه‌م هاوڵاتیانمان سه‌لامه‌ت و پارێزراوبن.
پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین
سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
2020/4/4