لە كەنەدا یەكەم فڕۆكەی كارەبایی دروستكرا

تەکنەلۆجیا 14/12/2019


فڕۆكەیەكە كارەبایی بەناوی (DHC-2 de Havilland Beaver ) دروستكراوە كە توانای هەڵگرتنی 6 كەسی هەیە، بۆ ماوەی 15 خولەك لەسەر ڕووباریكی نزیك فڕۆكەخانەی (ڤانكۆڤەر)ی كەنەدا تاقیكرایەوە.
ئەم فڕۆكەیە لەلایەن  كۆمپانیای ((Harbour Air Seaplanes)ەوە دروست كراوە و لەمبارەوە هەژماری فەرمیی كۆمپانیاكە نووسیویەتی: "بۆ یەكەمین جار لە مێژوودا توانیمان فڕۆكەیەك دروست بكەین كە لەڕێگەی كارەباوە كار بكات".
(روی گانزارسكی) كە سەرۆكی كۆمپانیاكەیە دەڵێت: "دروستكردنی ئەم فڕۆكەیە لە دوو لایەنەوە گرنگیی خۆی هەیە، لەلایەك دروستكردنی فڕۆكە لە جیهاندا لەڕووی خەرجییەوە كەمتر دەبێت، لە لایەكی دیكەشەوە ئەم جۆرە فڕۆكانە كاریگەرییان لەسەر پاكی و خاوێنی ژینگە هەیە و وا دەكات كەمتر گازە زیانبەخشەكان بە هەوادا بڵاو ببنەوە و ژینگە پیس نابێت".