وتار

فەهمی بورهان

پارتی و دژایەتی فرەیی و پلۆرالیزمی سیاسی!

29/09/2018


ئەوەی لە مەڕ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار ئەگوزەرێت جێگای شۆك و بڕێكی زۆر لە تێڕامان و وردبونەوەنیە، دواجار ئەمە دونیا بینی پارتی و شێوازی مامەڵەیەتی بە دونیای فەرمان رەوایی ئێمەوە،دیدی پارتیە بۆ خۆسەپاندن و فەرزكردنی هەژموونی خۆی بەسەر ئەم بەشەی كوردستاندا،ئەمە تەنها هەنگاوێك نیە بۆ دژایەتی یەكێتی و زاڵكردنی دونیای خۆیی بێت بەسەر یەكێتیدا، ڕاستر ئەوەیە ئەمە بڕوایی پارتیە بۆ ژیانی فەمان ڕەوایی و سەرەتای هەنگاوە مەترسیدارەكانی ئەم هێزەیە بۆ لەقالبدانی كۆیی ژیانی سیاسی ئێمەو سەرئەنجامیش كوشتنی فەزایی فرەییە لە كوردستاندا،رەنگە سەرەتای ئەم یاریەی پارتی لە ڕێگرێكانی لە دكتۆر بەرهەمەوە دەست پێ بكات، تا كوشتنی كۆیی هەناسەكانی ئازادی و دواجاریش داخستنی هەموو پەنجەرەكانی سەردونیاای میدیا و ئازادیەكانی تری كۆمەڵگایی ئێمەوە كۆتایی پێ بێت ،ئەركی یەكێتی دوای ئەم هەنگاوە دەست پێدەكات ،كە بەمەش نەك تەنها ستۆپێك لەبەردەم خەونی بە سوڵتانی كردنی كوردستانەوە دائەنێت بۆ پارتی لەوەش زیاتر مانایەك بۆ سیاسەت و ململانێ و فرەیی ئەگەڕێنێتەوە، یەكێتی چەند ئەركێتی لە پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار وەك ماف و ئیستیحقاقی خۆی خۆش نەبێت ، بەقەد ئەوەش ئەركێتی كوردستان لە تاك دیدی و سیاسەتی تاك رەهەندانەی پارتی بپارێزێت، فەلسەفەی جەلالیزم و دونیابینی مام، بۆ ژیانی فەرمانرەوایی لە زەمینەی دیموكراسیەت و پلۆرالیزمی سیاسیدا گەشەدەكات، هەنگاوەكانی پارتی و خیتابەكانی ئەم دواییەی تەواو پێچەوانەی ئەم فەلسەفەی كاركردنەیە، هەروەك چۆن سەرەتای جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی پارتی لە ڕێگرتن لە كاندیدی یەكێتێ وە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار دەست پێدەكات، بەهەمان میتۆد پێویستە فەلسەفەی جەلالیزمیش ڕێك لەوشوێنەوە دەست پێبكات كە پارتی وەك خاڵی سنوردانان و خۆفەرزكردن ئەی كێشێت، رەنگە من دوور لە رەخنەی نابەجێ و لێكدانەوەی سەرپێیانە قسەم لەسەر ئەدای دكتۆر بەرهەم هەبوبێت تەنانەت بۆ ئەم پۆستەشی، بەڵام هەژمون و مەترسێكانی پارتی ئەركی دیموكراسی و پاراستنی هاوسەنگی هێزم بەسەردا فەرز ئەكات و پشتیوانی لە دكتۆر بەرهەم تەنها لە پۆستی سەرۆكایەتی كۆماردا بچوك نەكەینەوە، بەڵكو لەم قۆناغەدا پشتیوانی لە دكتۆر ڕاستەوخۆ پشتیوانیە لە بەرەی فرەیی و پاراستنی بنەماكانی لیبڕالیزم ،كە دواجار ناوەڕۆكی فەلسەفەی جەلالیزمی لەسەربینا كراوەو خاڵی جیاكەرەوەی فەلسەفەی مام و دونیای تاك رەهەندی پارتیە، بێشك هەمیشە بوونی پەیوەندی تەندروست و هاوسەنگ كە لەسەربنەمای نیشتیمانی بیناكرابێت وەك پێویستیەكی ژیانی بینیومە لە نێوان ئەم دووهێزەدا، بەڵام كاتێك هەژموونی پارتی هەموو سنورەكان جێ ئەهێڵێت ڕێگری و قسەی جدیش ئەبێتە بەشێك لە ئەرك و ئیلتیزاماتی نیشتیمانی.

وتاری زیاتر

یەک پارتی و دوو ڕوئیای جیاواز!

فەهمی بورهان

سیاسەت لای یەکێتی

فەهمی بورهان

لەبارەی سوێندخواردنەکەی بارزانی، یەکێتی چی بکات؟

فەهمی بورهان

لە فەهمی بورهانەوە بۆ بەڕێز دکتۆر بەرهەم

فەهمی بورهان

عەفرین، جەنگی ئیرادەی گەلێك

فەهمی بورهان

کوان نوێنەرەکانی گەل!

فەهمی بورهان

فەهمی بورهان

یەک پارتی و دوو ڕوئیای جیاواز!

نسار شیخ مستەفا

یەكێتی دەبێت چی بكات ؟

چێنەر شەرعی

گەمەی زلهێزەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

محەمەد فاتیح

سه‌ركوتكردن له‌ سایه‌ی ئازادی و دیموكراسیدا

ئەحمەد محەمەد سەعید

١ی ئایار، جەژن یان شیوەنی کرێکاران؟

ماجد خەلیل

چۆن دەوڵەمەندبین!؟

نسار شیخ مستەفا

عێراق لە خۆپێشاندانەوە بۆ خۆبنیادنانەوە

ماجد خەلیل

ژن لە خەیاڵدانی دوو جۆر پیاودا!

د. کۆیار شێرکۆ

میدیا‌و مێشك (٢)

نەشوان ئەحمەد سەعید

حكومەتی سپارتا و حكومرانی لەهەرێمی كوردستان

ئەحمەد محەمەد سەعید

١ی ئایار جەژن یان شیوەنی کرێکاران؟

سەروەت تۆفیق

باشی و خراپیەكانی مەركەزیەت و لامەركەزیەتی ئیداری

د. کۆیار شێرکۆ

میدیا و مێشك (1)

نسار شیخ مستەفا

بۆچی لامەركەزیەت؟

د. کۆیار شێرکۆ

ئینزۆمنیا چییه‌؟

ئەحمەد محەمەد سەعید

١ ی ئایار، جەژن یان شیوەنی کرێکار؟

شێرکۆ میروەیس

ئایا چارەسەر لەبەغدایە ؟!

کەمال محەمەد

بێ باكی حكومەت و مانفێستی قەیرانەكان

ماجد خەلیل

رۆمی و رووداو!

نسار شیخ مستەفا

حكومەتی چارەنوسساز یان

د. هێرش رەسوڵ

لە ٢٢ی نیساندا.. هەڵوەستەیەکی جددیی لەسەر راگەیاندنی کوردی!