کوردستان لەبەردەم ئاڵوگۆڕی ناوچەیدا

فەهمی بورهان 22/06/2020


بۆ ئەوەی لەو ئێستایە تێ بگەین کە کوردستان و ناوچەکەی پێدا تێدەپەڕێت، پێشوەخت پێویستمان بەوەدەبێت، کە ڕووداوەکانی ئێستای کوردستان و خاڵەلاوازەکانی فەرمان ڕەوایمان وەک و خۆیی ببینین و بە دابڕاویش لە مێژوویی ڕابردوومان وێنای نەکەین، لەلایەکی تریش بۆ ئەوەی خوێندنەوەو شیکارێکان زانستی و دوور لە درووشمی ناسێۆنالستی و عاتفی بێت، پێویستە پێگەو شوێنی ڕاستەقینەی خۆمان وەک و کورد و خاکەکەشمان وەک و کوردستان لە هاوکێشە سیاسیەکانی ناوچەکەدا وەک و خۆیی ببینین.
هەلوو مەرجی گۆڕاوی ناوچەکەو نەبوونی ستراتیژێکی ڕوونی وڵاتانی عەرەب، کە دەستە بەری لانی کەمی یەک خیتابی عەرەبی بکات، گۆڕەپانی ململانێی ناوچەکەی بۆ تورکیاو ئێران بەجێ هێشتوە، ئەم دووهێزە بە  ئالیەتی جیاواز بەڵام بە هەمان ئەجندا، کارە تەواو نەکراوەکانی هەردوو ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و فارسی تەواو ئەکەن، بە توندی دەستیان بەو نەخشەیەوە گرتوە کە لەبەرەبەیانی مێژۆوە وەک بنەمایەکی مێژوویی داهاتویی ئیمپراتۆریەتێکانیان لەسەر بینا کردوە،
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش ئەمریکاو ڕوسیا، ئەوەندەی سیاسەتی پیادەکردنی ڕۆژیان وەک تاکتیک هەیە، ئەوەنە دەستەبەری دیموکراسیان بۆ ناوچەکە پێ نەبوەو نایان بێت،  ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاستیش لە دوونیایی ئەواندا ڕاستەوخۆ گرێدراوی بەرژەوەندێکانیانە، لە ڕۆژهەڵاتێکدا کە بەتەواوی مانا  شێواوەو دیمەنی ململانێکان هەمان ڕوخساری  کۆتای جەنگی دووەم و سەرەتایی جەنگی ساردی گرتوە، ڕەنگە هیچ نەتەوەیەک بە ئەندازەی کورد، لەبەردەم مەترسی جدیدا نەبێت.
 لە سەر ئاستی ناوخۆیی پەرتەوازەو ئابوریەکی تێکشکاوو پەیوەندی هێزە سیاسێکانیش بە ئەندازەیەکی مەترسیدار بێ متمانەیی تێدا قوڵ بۆتەوە، لە دەساڵی ڕابردووداو بەدیاری کراوی دوای نەخۆشکەوتنی مام، هیچ بەرژەوەندیەک نەی توانیوە کۆیی هێزەکان لە سەر یەک وەرەقەی هاوبەش کۆبکاتەوە، دۆستەکانیشمان ئەوەندەی وەک جەنگاوەری شەڕکەر ئەمان بینن، وەک کاراکتەری دەوڵەت داری نەیان ناساندووین، ئەمەشیان لە زیاد لە میدیاو زیاد لە بۆنەیەکدا راگەیاندوە، 
سنورەکان بەناو پارێزراون، هیچ ساڵێک نیە تورکیا بەبیانووی جیاواز نەی بەزاندبێ و هیچ شاخ و لوتکەیەکی بەرز نیە جەندرمەی لە سەر نەبێت ، هەندێ لە میدیایی کوردیش هەمیشە گەورەتر لەوەی کە هەین و بویین، بە بێێ لێکدانەوەی لێکەوتە سلبێکانی ئەم خۆ گەورەکردنە، بەردەوام قەبارەی سەرکردەو ئەزمونەکەمان بە ئەندازەی دەوڵەتێکی خاوەن سیادە نیشانداوە، کە پێم وایە ئەمە ئەوەندەیی کارتێک بوە بۆ بەلاڕێدابردنی زهینیەتی ڕاستەقینەی تاکی کوردیی ،ئەوەندە ستراتیژێکی ڕوونی لە پشتەوە نەبوە،
 دوا لێدوانی وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاڵاوەکانیان بۆ سەر ئەم بەشەی کوردستان، داگیرکاریە نوێی یەکانی ئەم دەوڵەتەمان نیشان ئەدات بۆ ڕۆژئاوایی کوردستان و باکوری ئەفریقا و لە مێژووی چەند دەیەی ڕابردووشدا بۆ سەر قوبرس ،ڕشتنی فرمێسکەکانیان بۆ ویلایەتی موسڵ و هەڕەشەکانیان بۆ سلێمانی ، ناکرێت هەروا ڕاگوزەرو بێ خوێندنەوەی واقعی ببینرێت، بە بڕوایی من هەڕەشەکانی تورکیا بۆ ترساندن نین و ئامانج لێیان جێبەجێکردنیانە و یەشتا زۆریش ماوە، کورد ببێتە ئەو یاریکەرەی کە توانایی هاوسەنگ کردنی هاوکێشەی بەرژەوەندێکانی ئەمریکا یان ڕوسیایی هەبێت لە ناوچەکەدا، بێ باکی ئێستا سەرکردایەتی سیاسی کوردیی و نەبوونی ستراتیژێکی ڕوون بۆ ڕووداوەکان و تەجاوزنەکردنی لایەنی کەمی دیدی حیزبی و نەبوونی هیچ دەست پێشخەریەک بۆ ڕزگاربوون لەم دۆخە چەق بەستوە، ئەونەی تر شانسی داگیرکەرانی بۆ جێبەجێکردنی ئەجنداکانیان خۆشکردوەو ، کە بە دووری نابینم کوردستان لە سایەی ئەوها بیرکردنەوەیەکدا بگەڕێنێتەوە چوارگۆشەی یەکەمی پێش ڕاپەڕین، رەنگە گەڕانەوە بۆ بیرو فەلسەفەو شێوازی مامەڵەی مام بۆ ناوخۆو دونیایی دەرەوەمان باشترین بژاردەبێت کە بەهۆیەوە مەترسێکان لە سەر کوردستان دووربخاتەوە
فەهمی بورهان