ئەوان ڕێزی ڕیشی سپیمان ناگرن!

فەهمی بورهان 12/11/2020


سیاسەت و ململانێی، بەلێکدانەوەو بەرنامەی زانستی وردو هەمەلایەنە ئەکرێت، سیاسەت پێویستی بەیەک خیتابی و دیدی ڕوون هەیە بۆ کێشەکان، ئەمە نەک بۆ کوردستان بۆ دونیایی پێشکەوتوش هەروایە ، لە عێراقدا سیاسەت و ململانێی خاڵیە لە بوعدە ئەخلاقێکەی ،بۆیە دەبێ هەمیشە چاوەڕێی بەریەک کەوتنی توندبین، بە بڕوایی من ئەلتەرناتیڤی تەواو هەر خۆمانین، نابێت چاوەڕێی زیاتربین لە عێراق، ئەو هاوڵاتیە عەرەبە عێراقیەی ئێستا لە سلێمانی و هەولێر شەوە سورەکانی خۆیی بەڕێی ئەکات بیرکردنەوەی بۆ داهاتووی هەرێم جیاوازنیە لەو سیاسیانەی کە لە لوتکەی دەسەڵاتدان،  ئەم بیرکردنەوەیەم دوورە لە بنەمایی ڕاسیزم 
، ئێمە خاوەنی کێشەیەکی ڕەواین لە دونیایی بەرژەوەندێکاندا خیتابی عاتفی یەک سانتی مەتر لە ئامانجە ڕەواکان نزیکمان ناکاتەوە، بۆیە رەخنەگرتن لە بیرکردنەوەی ئەوان رەخنەیەکی زانستی نابێت، تەنها ئەوکاتە ئەم هەرێمە ئەگەیەنینە کەناری ئارامی کە لەسەر ئاستی ناوخۆیی ڕێزی ڕیشی سپی یەکبگرین و بڕیاری چاکسازی بنچینەیی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی بدەین، بەدیوێکی تریشدا دوورکەوینەوە لە زمانی زبرو ڕوحیەتی خۆفەرزکردن ،بنەماکانی سیستەمێکی سیاسی هاوچەرخ دابڕێژین کە بەهۆیەوە زۆرترین دادپەروەری بەدیبهێنێت، لە سایەی سیستەمێکی حوکم ڕانی عەقلانیدا هەموو هاوڵاتیەک ژمارەیەکەو دوو سێی بوونی نامینێت، ئەوکات بەوەی کە هەمانە زۆر سەربەرزانەتر ئەژین لەوەی کە ئەوان بۆمانی ئەنێرن.
فەهمی بورهان
12-11-2020