یەکێتی پیلان شکێنە!

سامان سنجاوی 29/01/2018

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دامەزراندنیەوە، بە سەدان پیلانی ناوچەیی و هەرێمایەتی لەسەر یەکێتی و گەلەکەمان پوچەڵکردۆتەوە، ئەم دوا پیلانەشی لەدەرەوەیدا بۆ ناوەوەی شکست پێدەهێنێت!
چونکە ئەوەی کە دەگوزەرێ بۆ تێکشکاندنی یەکێتیە، کە هەندێک لە سەرکردایەتی و هەڤاڵان بە وردی روونەچوبونە نێو ئەم یاریە، کە چەند مانگێک بۆ هەڵبژاردن ماوە، بۆ ئەوەی یەکێتی نەتوانێ ستراتیژی کاری دیاری کردنی کاندیدەکان و ئاراستەکردنی سیاسەت و هەڵمەتی هەڵبژاردن،ئەنجامبدات، بە ئامانجی بچوکردنەوەو کۆنترۆڵکردنی یەکێتی..  
لە چوار ساڵی رابردووشدا، پیلانێکی گەورە لەسەر یەکێتی بۆ تێکەڵکردنەوەی هێزەکان هەبوو، کێ بوو نەیهێشت ئەم هێزانە بەبێ بونی دەستور و گرەنتی و رێکەوتن تێکەڵ بکرێت، ئەوساش هەبون لەناو یەکێتی یان بە مەبەست یانیش وەک ئەوەی ئێستا لەسەر یەکێتی دەگوزەرێندرێت، کە لە کڕۆکی پیلانەکە تێنەگەیشتبون، پشتگیری تێکەڵکردنەوەی هێزەکانیان دەکرد!
لە چوار ساڵی رابردوو، هەبون سیاسەتیان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی تایبەت و لەسەر بنەمای سۆز سیاسەتی تەسلیمکردنی پارێزگای سلێمانی یان بە گۆڕان پەیڕەودەکرد، کێ بوو نەیهێشت، بەبێ رێکەوتن ئەم پیلانەی کە پارتی و گۆڕانی کۆکردبۆوە سەربگرێت!
لە چوار ساڵی رابردوو، کە داعش موسڵ و ناوچەکانی خوارویی کەرکوکی گرت، هەبون بە پیلانی هەرێمایەتی، و ناوچەیی پێشوەخت بریاری شەرنەکردنیان بەرانبەر داعش دابوو، کێ بوو لەناو یەکێتی بریاری شەڕکردنی بەرانبەر داعشدا، کە ئەو بریارە نەبوایە، کەرکوک و خانقین، مەخمور.. بە دەستی داعش خاپور دەکران.
لە پێش و دوای روخانی رژێمی بەعس، کێ بوو لە کۆڕ کۆبونەوەکان باسی هێنانە پێشەوەی ژنان و نەوەی نوێی یەکێتی دەکرد، هەوڵی لەم پێناوەش بەردەوام بوو،کە نەکس باسی هێنانە پێشەوەی ژنان و کەمیش هەبون لە هێنانە پێشەوەی نەوەی نوێ تێدەگەیشتن، تەنانەت لە کۆبونەوەی سەرکردایەتی یەکێتیدا، زۆر بون دژی سیستەمی کۆتا بون بۆ بەرزکردنەوەی ژنان لە سەرکردایەتی و ئۆرگانەکاندا( لەوانە د. بەرهەم ) هەروەها دژی ئەوەش بون رێژەی ژن لە پەرلەماندا لە ( ٢٥٪ ) وە بکرێتە لە (٣٠٪ ) ئەو بەرنامانە هەمویان هی هەڤاڵ مەلا بەختیار بون. کە سەرئەنجام لە سێهەمین کۆنگرەی یەکێتی ١٥ سەرکردەی نوێ و چەندین ژن  بونە سەرکردایەتی یەکێتی.
 یەکێتی سەری کردەی قاڵبوی خەبات و تێکۆشانی گەرەکە، بۆ پشتیوانی لە رەسمی سیاسەتی یەکێتی لە دامەزراندیەوە هەتا ئەمڕۆ بۆ ئایندە پەیڕەو بکات، هاوکار و پشتیوانی نەوەی نوێ و ژنانی پێگەیشتو بۆ سەرکردایەتی بکات. ئەم ئەرکە کە ڕەگی شۆڕشگێڕی هەیە، بە سەری کردە و پیلان شکێن دەکرێت، نەک بە پیلان چی و سەری نەکردە.
تێدەگەن هەڤاڵ مەلا بەختیار کێیە!
 کە لەناوەوە هەن پێان وایە لە پێناو مانەوەی خۆیان دەتوانن هەوڵ وخەباتی  قودرەتی ئەم مەشخەڵە، لەناو رای گشتی و جەماوەری یەکێتی و یەکێتی خامۆش بکەن، لە دەستپێکی شۆڕش و لێدانی پارێزگاری ئەوسای سلێمانی،و لە گیرانی رابەرانی کۆمەڵە بۆ هەستانەوەی یەکێتی، لە کارەساتی هەکاری، کە مام خۆی فەرمویەتی یەک تاکە سەرکردەمان لەخوارەوە هەبوو ئەویش مەلابەختیار لە نێوان هەورامان و دەشتی هەولێر مابوو، لە سەدان داستان و شەڕی بەرگری، لەدوای راپەرین شەڕی ئیسلامیەکان و سی و یەکی ئاب کە پیلانی گەورەی هەرێمایەتی بوو لەسەر یەکێتی بوو.. لە خەباتی مەدەنی دوای راپەڕین، دامەزرێنەری لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان و بنکەی روناکبیری گەلاوێژ و (٢١ ) فێستیڤاڵی گەلاوێژ و دامەزرێنەر و پێکهێنەری مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتیەکان و دامەزرێنەری دەیان رێکخراو و دەزگای رۆشنگەری و مەدەنی، کە یەکەمین گۆڤاری مەدەنیەت و کۆنفرانسی مەدەنیەتیش هەر هەڤاڵ مەلابەختیار بوو،وە پشتیوانی دامەزراندنی سەدان رێکخراوی پیشەیی و جەماوەری و ngo  کان بووە. تێدەگەن ئەم ئەرکە پیرۆزانە چین، کە هەن نەک پشتیوانن، بەڵکو لە بەدیهێنانی کۆمەڵی مەدەنی دەترسن!

تێدەگەن ئەم پیلانە دەرەییە، چەند لاوازە، لەبەرانبەر ٤٥ ساڵ لە سەرکردایەتی یەکێتیدا، چونکە ململانێی بۆ دەرەوەی یەکێتی یە، کام حزب هەیە هەڤاڵ مەلا بەختیار لە پێناو یەکێتی ململانێ لەگەڵ بەردەوام نەبوبێت، هەر هەموو حزبەکان ئاراستەی ململانێکانیان روو لە هەڤاڵ مەلا بەختیارە، کە هەندێکیان بە سیاسەتی پۆپۆلیستی بە ئاستێکی نزم کاردانەوە دەکەن.
تێدەگەن هەڤاڵانی یەکێتی ئەم هەموو دژایەتیەی هەڤاڵ مەلا بەختیار! لە پێناو شکاندنی شکۆی یەکێتی و خەبات و رەنجی یەکێتی تێکبدەن.
ماوەیەکیشە، ئەوپەڕی هەوڵدراوە، سەرکردایەتی یەکێتی کۆنەبێتەوە، لە ساڵی رابردوودا، پەکی کۆبونەوەکانیان دەخست.هەتا گەیاندیانە پەکخستنی مەکتەبی سیاسی و کارگێڕی ئێستاش، دەیانەوێ.. سەرکردایەتی کۆنتۆڵ بکەن، یان تێک بدەن. بەمەش، مەرامیانە یەکێتی بۆ هەڵبژاردن خۆی ئامادە نەکات و تێک بشکێ. بەدیلەکەشی لادەرو بادەرەکانی ناو یەکێتی بن.
بۆیە، تکام وایە، چیکە کات بە فیڕۆ مەدەن.. ئەی یەکێتییەکان. سەرانی پیلانەکە ئاشکرا بون. ئامانجی پیلانەکە زانرا. کەوابێ: چارەنوسی یەکێتی کەوتەوە دەست کادرو ئەندامە وشیارەکانی یەکێتی.. بە دڵنیاییەوە، هیمەت بکرێ، ئەم پیلانەی لادەرو بادەرەکانیش، بە دەردی پیلانەکانی هەکاری و ئەنفال و کۆچ و ٣١/ی ئاب دەبرێ.