لەبری بیرەوەری، هەڵسەنگاندنی روناکبیران و جنێوه كۆمێنتی هەواداران
كتێبی "له‌بری بیره‌وه‌ری" به‌رێز (مه‌لا به‌ختیار)، گفتوگۆی هه‌فته‌ی رابردو و رۆژانی ئاینده‌یه، كتێبه‌كه وه‌كو به‌ڵگه‌ی مێژوویی، چووه باری بابه‌تیی هه‌ڵسه‌نگاندنی روناكبیر‌و مێژووناسان. بۆ ئه‌مڕۆش رابردووی په‌نجا ساڵی خه‌باتی وه‌ك گورزێكی روناكی داكه‌وته‌یی مێژوویی خسته هزرو هه‌ست‌و نه‌ستی خوێنه‌ران.
به‌پێویستی ده‌بینم ئه‌وه‌ی هه‌تاكو ئێستا كارلێكی له‌گه‌ڵ كتێبی "له‌بری بیره‌وه‌ری" كردووه. به‌سه‌ر سێ جۆردا پۆلێن بكه‌م:
هه‌ڵسه‌نگاندنی روناكبیر‌و رۆشنبیران
زۆرینه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی (نوسه‌ران، پسپۆڕان، روناكبیر‌و رۆشنبیران) ده‌گرێته‌وه. هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش جارێ به‌قوڵیی نه‌چۆته سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی كتێبه‌كه، چونكه هه‌ڵسه‌نگاندنی كتێبێك به قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره، كارێكی سانا نییه، ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه تا ئێستا رای خۆیان ده‌ربڕیوه، به‌شێكی وه‌ك ره‌خنه‌و جه‌ده‌ل،و به‌شێكی زۆریشی وه‌ك پشتیوانی، له‌و دۆخه‌ی كه دژه‌كانی كتێبه‌كه راست‌و چه‌پ، له‌سه‌ری وه‌ستاون.
چه‌له‌حانێی ئاڕاسته‌كراو
ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌گرێته‌وه، كه حزب‌و لایه‌نه‌كان هه‌واداره‌كانیان ئاڕاسته ده‌كه‌ن، كه زۆرینه‌یان، كتێبه‌كه‌یان نه‌خوێندۆته‌وه، له هه‌فته‌ی رابردوو به‌شێكی ئه‌و كۆمێنتانه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه ئاڕاسته‌كراوانه‌م خوێنده‌وه. زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری خۆزڕاندن‌و جنێو.. تاد، بووه. چونكه زۆرینه‌یان به‌پێی باكگراوندی حزبه‌كانیان كۆمێنت ده‌نوسن.
- ئه‌و هه‌وارادانه‌ی كه حزبه‌كانیان به پۆپۆلیستی رایهێناون، هه‌ر خۆیان له وێستگه‌یه‌كی تردا، ویژدانیان په‌نجه‌یان پێ ده‌گه‌زێ، چونكه ئاڕاسته‌ی پۆپۆلیستی كورتمه‌ودایه‌و هه‌تا سه‌ر به‌رده‌وام نابێت.
- ئه‌و هه‌وادارانه‌ی كه جه‌ماوه‌ری پارتین، وه‌ك پابه‌ندی دیسپلینی حزبی‌و بنه‌ماڵه‌یی، به نه‌ستی مێژوویی پارتیه‌وه پابه‌ندن. به‌شێكی زۆریان وه‌ك پۆپۆلیسته‌كان، جنێوبارانی زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌و حزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان، له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ش كۆمێنته‌كانیان ده‌رده‌بڕن.
- ئه‌و هه‌وارادانه‌شی كه پاڵپشتی حزب‌و لایه‌نه ئیسلامیه‌كانن، كۆمێنته‌كانیان، خراپتر له پۆپۆلیسته‌كان، به زمانێكی شڕ و دوور له ژیربێژی، ده‌خه‌نه‌ڕوو.
هه‌وادارانی یه‌كێتی
ئه‌وه‌ی جێگای رامانه، سه‌رنج بده‌نه كۆمێنته‌كانی حزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان، له په‌ڕه‌كانی فه‌یسبوك‌و سۆسیال میدیا، نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌م كتێبه، به‌ڵكو له‌سه‌ر زۆربه‌ی رووداو و پێشهاته‌كان، سه‌رنجیش بده‌نه سه‌ر لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و سه‌یری په‌ڕه‌كانیان‌و كۆمێنته‌كانیان بكه‌ن، كه‌مترین ناوزڕاندن‌و جنێونامه‌ی تێدایه، ئه‌وه بۆ من كه ئه‌ندامی یه‌كێتیم، جێگای شانازییه، كه به‌م جۆر و شێوازه، بابه‌تییانه روانینی خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕوو، شایانی ده‌ستخۆشییه. نه‌ك وه‌ك خوی پۆپۆلیسته‌كان، به‌ڵكو به‌بێ هێرش‌و جنێونامه، به‌رگری له ئازادی‌و گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی، دادپه‌روه‌ری‌و راستییه مێژوییه‌كان ده‌كه‌ن.
هاوڵاتی‌و بێلایه‌نیش، كه زۆرینه‌ی موچه‌خۆرو هه‌ژاران‌و كرێكارانی كوردستانن، خه‌می بژێوی ژیان‌و نادادپه‌روه‌ری، رقێكی پیرۆز له‌ده‌رونیاندا په‌نگی خواردۆته‌وه، كه‌متر ده‌په‌رژێنه سه‌ر مێژو و خه‌می ئێستایان روو له ئاینده‌یه‌كی باشتر هه‌ڵگرتووه.