بانکی ڕافیدەین ١٠٠ ملیۆن دینار وەک قەرزی نیشتەجێبوون دەداتە فەرمانبەران
عێراق 23/01/2021
چاودێر
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ڕافیدەینی عێراق ڕایگەیاند، بەرزترین ڕێژەی پێدانی قەرزی یەکەی نیشتەجێبوونیان کردە ١٠٠ ملیۆن دینار.
ئاماژەی بەوەش کردووە، یەکێک لە مەرجەکانی پێدانی ئەو قیستە ئەوەیە فەرمانبەرەکە لە دەوام بەردەوام بێت و باشتریش وایە مووچەکەی لەسەر بانکەکە پبێت.
ھەروەھا بانکەکە ئەوەشی ڕوون کردوەتەوە، وەرگرتنی قیستەکە مانگانە دەبێت بە ڕێژەی ٥٠% لە تێکڕای مووچەی فەرمانبەرەکە کە قیستەکان وەردەگرێت.