كاندیدی بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتیمانی ئەمریكا ڕاپۆرتێك لەسەر كوشتنی خاشقچی بڵاو دەكاتەوە

جیهان 21/01/2021



كاندیدی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا جۆ بایدن بۆ بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری نیشتمانی، ئاڤریل هانیەس ئاشكرایكرد لە ئەگەری پەسەندكردنی ئەركەكەی لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە، راپۆرتێكی پوخت لە بارەی كوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی بڵاودەكاتەوە.
ئاڤریل هاریس كە بایدن وەكو بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی كاندیدی كردووە، وەڵامی پرسیاری سیناتۆرەكانی لیژنەی هەواڵگری ئەنجوومەنی پیران دایەوە.
سیناتۆری دیموكرات رۆن وایدن، پرسیاری " بەڕێز هاریس، وەكو دەزانن، كۆنگرێس، داوای لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری نیشتمانی كردبوو كە راپۆرتێكی گشتگیر لەسەر تاوانبارانی كوشتنی خاشقچی ئامادەبكات. ئەگەر ئەنجوومەنی پیران ئەركەكەتان پەسەند بكات، لە چوارچێوەی ئەم یاسایەدا راپۆرتێك ئامادە دەكەن؟" لە ئاڤریل هاریس كرد.
ئاڤریل هاریس، لە وڵامی ئەو پرسیارەدا گوتی، "بێ گومان پێشكەشی دەكەم، پابەندی یاساكان دەبم".