وەزیری بەرگری توركیا گەیشتە بەغدا

عێراق 18/01/2021


ئەمرۆ دووشەممە "خەڵوسی ئاكار "وەزیری بەرگری توركیا بەسەردانێكی رەسمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عیراق
بەگوێرەی سەرچاوەیەكی بە ئاگا سەر لەبەیانی ئەمرۆ "خەڵوسی ئاكار" وەزیری بەرگری توركیا بەسەردانێكی رەسمی گەیشتوەتە بەغدادو لەلایەن بەرپرسانی عیراقەوە پێشوازی لێكراوەو بریارە لەم سەردانەدا چاوی بەژمارەیەك لە لێپرسراوانی عیراقی بكەوێت.
سەرچاوەكە ئاشكرای كردوە لەم سەردانەدا وەزیری بەرگری توركیا گفتوگۆ لەبارەی دۆسیەیی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستانەوە دەكات  
بریاریشە لە پاش بەغدا سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و چاوی بە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بكەوێت.