مستەفا کازمی هەوڵی ڕازیکردنی ئەو لایەنانە دەدات کە دژی ناردنی پشکی هەرێمن
عێراق 17/01/2021
چاودێر
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بە ھۆی ئەوەی ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بنێرێت، سەرۆکوەزیرانی عێرق کەوتووەتە دۆخێکی شەرمەزارییەوە و دەیەوێت لەگەڵ ئەو لایەنانە دابنیشێت کە دژی ناردنی پشکی هەرێمن.
سەلیم شوشکەیی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: مستەفا کازمی دەیەوێت لەگەڵ سەرۆکی ئەو فراکسیۆنانە کۆببێتەوە، کە ڕێگرن لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە چارەسەر بکات.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: "کازمی کەوتووەتە دۆخێکی شەرمەزارییەوە بە ھۆی ئەوەی ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بنێرێت، چونکە پێی وایە ناکرێت موچەخۆرانی ھەرێمێک کە سەر بە دەوڵەتەکەی ئەون، مووچەیان ببڕدرێت ئەویش بەھۆی کێشە سیاسییەکانەوە."