لەكۆی 25 ملیۆن دەنگدەر 65هەزار كەس سەردانی ناوەندەكانی تۆماریان كردوە

عێراق 11/01/2021


كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعیراق بڵاویكردەوە لەكۆی 25ملیۆن دەنگدەر زیاتر لە 65هەزارو 500 دەنگدەر سەردانی ناوەندەكانی تۆماریان كردوە بەمەبەستی نوێكردنەوەی داتاكانیان
جومانە غلای وتەبێژی كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڵاویكردەوە تا رۆژی 9ی ئەم مانگە 65هەزارو 548 دەنگدەر تۆمارەكانی خۆیان نوێكردوەتەوە كە تا رۆژی 2مانگی شوبات پرۆسەی نوێكردنەوەی تۆمار بەردەوام دەبێت.
غەلای باسی لەوەشكرد لە بەر ئەوەی زۆربەی دەنگدەران فەرمانبەرن زیاتر لە رۆژانی پشوودا سەردانی ناوەندەكانی تۆماردەكەن كە بریتیە لە 1هەزارو 79 ناوەندی تۆماركردن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد  كۆمسیۆن دەرگای بۆ تۆماركردنی فراكسیۆنە سیاسیەكان كردوەتەوە كە لە رۆژی 9ی ئەم مانگەوە تا رۆژی 16ی مانگ بەردەوام دەبێت 
تا ئێستا كۆمسیۆن زیاتر لە 433 داواكاری لەلایەن لایەنە سیاسیەكانەوە پێگەیشتوە و كۆمسیۆن مۆڵەتی بە 225حزب داوەو 63 داواكاری دیكەش لە تۆماركردندان وزیاتر لە 128 داواكاریش لەلایەن ئەنجومەنی كۆمیسارانەوە رەتكراوەتەوە و 17 حزبیش داوای كشانەوەی مۆڵەتەكانی كردوە.
غەلای تەئكیدی كردەوە نزیكەی 25 ملیۆن و 139 هەزارو 375 كەس مافی دەنگدانیان هەیە و رێژەی پرۆسەی تۆماركردن گەیشتوەتە 58% رێژەی دابەشكردنی كارتی دەنگدان 82% و تا ئێستا نزیكەی 12ملیۆن و 564 هەزارو 846 كارتی دەنگدان دابەشكراوە.