فراكسیۆنی سائیرون: سەپاندنی سزا بەسەر سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی دا سزاى سیاسین

عێراق 10/01/2021


پەرلەمانتار ریاز مەسعودی لە فراكسیۆنی سائیرون رایگەیاند: سەپاندنی سزا بەسەر فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لەلایەن گەنجینەی ئەمریكاوە بەهۆی گەندەڵی داراییەوە نیە بەڵكو سزای سیاسین، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە ئەمریكا بەنیازە لیستیەكی دیكە بڵاوبكاتەوە كە چەند كەسایەتیەكی سیاسی عیراقی دەگرێتەوە كە لەگەڵ سیاسەتی ئەمریكادا ناگونجێن.
مەسعودی لەلێدوانێكیدا بۆ سایتی" المعلومە" بڵاویكردوەتەوە سزاكانی گەنجینەی ئەمریكا بۆ سەر فالح فەیاز بەهۆی پێشێلكاری داراییەوە نیە بەڵكوو بەشێكە لەسیاسەتەكانی ترامپ بە ئامانجی كەمكردنەوەی رۆڵی كەسایەتیە سیاسەكانی عیراقە كە دژ بەسیاسەتی ئەمریكان.
مەسعودی باسی لەوەشكردوە،پێشتر ئیدارەی ئەمریكا بڵاویكردەوە كە لیستێك بەناوی كەسایەتیە سیاسیەكانی عیراق بڵاودەكاتەوە كە لەلایەن ئەمریكاوە سزایان خراوەتە سەر چونكە زۆربەی ئەو كەسایەتیە سیاسیانە لەگەڵ سیاسەتی ئەمریكادا ناكۆكن.
رۆژی شەممە عەدنان ئەسەدی سەركردە لە دەوڵەتی قانون بڵاویكردەوە،گەنجینە ئەمریكا لیستێكی بڵاوكردوەتەوە كە ناوی ئەو سیاسیانە لەخۆدەگرێت كە گەنجینەی ئەمریكا سزای بەسەردا سەپاندون 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە پێدەچێت لیستەكە ناوی هەر یەك لە نوری مالكی سەرۆكی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لەخۆ بگرێت.