كاروانێكی تری لۆجیسی هاوپەیمانان كرایە ئامانج

عێراق 27/09/2020

چاودێر: بەئامانجكردنی كاروانە لۆجیستیەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەناو خاكی عیراق بەردەوامەو ئەمڕۆش كاروانێكی تر كرایە ئامانج.
تۆڕی هەواڵی جەنگی عیراق بڵاویكردوەتەوە:" كاروانێكی لۆجیستی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەناحیەی متەحتیەی سەربە بابل كراوەتە ئامانج".
رونیشكراوەتەوە:" ئەو كاروانە لەلایەن كۆمپانیا عیراقیەكانەوە گواستراوەتەوەو شۆفێرەكانی عیراقین".
لەبارەی زیانەكانەوە وتراوە:" زیانی ماددی لێكەوتوەتەوە".