وەزارەتی پەروەردەی عیراق بە چ میكانیزمێك خوێندنی ئەم ساڵ دەستپێدەكاتەوە؟

عێراق 27/09/2020


وەزارەتی پەروەردەی عیراق بڵاویكردوەتەوە پلانیان بۆ ئەم ساڵ خوێندن ئامادەیە و قوتابیان بە بەش بەش دەوام دەكات 
بەگوێرەی پلانەكەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عیراق هەر قۆناغێك دوو رۆژ دەوام دەكات لە هەفتەیەكدا و پشووی رۆژی شەممە هەڵدەوشێنرێتەوە هەروەك بابەتەكانی پرۆگرامی خوێندن لەلایەن پەروەردەو مامۆستایانی پسپۆرەوە كورت دەكرێنەوە 
توعمە لهێبی بریاردەری لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكیدا بڵاویكردوەتەوە خوێندنی ئەلیكترۆنی باسی هەیە بەڵام سەختە جێبەجێبكرێت ، چونكە خوێندنی ئەلیكترۆنی پێویستی بە تۆرێكی بەهێزی ئەنتەرنێت هەیە لە پێناو گەیاندنی زانیاریەكان بەشێوەیەكی وورد بە خوێندكاران ئەوەش پرۆسەیەكی نیمچە مەحاڵە 
لهێبی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە پلانەكانی وەزارەتی پەروەردە رێكە لەگەڵ مەرجەكانی وەزارەتی تەندروستی وەك دوور دانیشتنی خوێندكاران لەیەكتر لەناوپۆل و گرتنە بەری رێگەكانی خۆپارێزی و كەمكردنەوەی ژمارەی خوێندكاران لە پۆل دا بەشێوەیەك نابێت پۆلێك لە 15 خوێندكار زیاتری تێدا هەبێت.
وتیشی ئەم مەرجانە قوتابخانە ناحكومییەكانیش دەگرێتەوە.