کازمی دەیەوێت ڕیشەی "دەوڵەتی قووڵ" لە عێراق هەڵکێشێت

عێراق 27/09/2020

چاودێر

 

ماڵپەڕی مۆنیتۆری ئەمەریكی ئاشكرای كردووە، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عیراق دەستی كردووە بە بەئامانجگرتنی "دەوڵەتی قووڵ" كە كۆنتڕۆڵی دەوڵەتی عێراقی كردووە و لە ساڵی 2006ـەوە پۆستە سەرەكییەكانیان گرتووەتە دەست و لە لایەن کاربەدەستانی پێشووی عێراقەوە دروست کراوە.


ماڵپەڕەكە لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، دەوڵەتی قووڵ لە لایەن حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراقەوە دروست كراوە، كە پۆستە ئیداری و ئەمنییەكانیان دابەش دەكرد بەسەر ئەو كوتلانەی دروست دەكران، ئەوەش لەسەر بنەمای پشككاری و ڕازیكردن لەنێوان خۆیاندا درێژەی پێ دراوە.


هەروەها باس لەوە دەكات، ڕێوشوێنە چاكسازییەكانی مستەفا كازمی لە لایەن كوتلە سیاسییەكان و گرووپە چەكدارەكانەوە هەست بەوە دەكەن دەسەڵاتەكانیان لەدەست دەدەن، هەربۆیە ڕێگریی بۆ دروست دەكرێت.


هەر لە سەرەتای گرتنەدەستی دەسەڵاتدا، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دەستی كردووە بە گۆڕانكاریی گەورە لە پۆستە ئەمنییە باڵا و هەستیارەكاندا، ئەوەش بە ئامانجی باشتركردنی ئەدای دامەزراوە ئەمنییەكان، ئەو گۆڕانكارییانەش مەترسیی لای ژمارەیەك هێز و لایەنی سیاسیی گەورە دروست كردووە.