"مەترسی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لەناو خوێندكاران هەیە"

عێراق 24/09/2020

چاودێر
بەردەوامی هەڵكشانی ئامارەكانی تووشبوانی كۆرۆنا لەعێراق، سەندیكای مامۆستایانی ناچاركردووە، ترسی لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە، لەناو خوێندكاراندا هەبێت و هۆشداری دەدرێت لەپەلەنەكردن بۆ كردنەوەی‌ دەرگای‌ قوتابخانەكان.  
عەباس سودانی، نەقیبی سەندیكای مامۆستایان رایگەیاند: بڕیاری دەستپێكردنەوەی خوێندنی ساڵی نوێ، لەژێر دۆخی پەتای كۆرۆنادا، زۆر قورسە و دەبێت تاوتوێی ئەو بارودۆخە بكرێت، پێش بڕیاری یەكلاكەرەوە، لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و لیژنەی پەروەردە لەپەرلەمان و شانەی قەیرانەكان.  
وتیشی‌ "بڕیارەكە پێویستە ئامادەكاری خوێندكاران لەهەموو قۆناغەكاندا لەبەرچاو بگرێت و بەتایبەت، كە ژمارەیەكی زۆری قوتابخانەكان دوو دەوام و تا سێ دەوامیان تێدایە".  
روونیشیكردەوە،"سەندیكای مامۆستایان پێشنیاری كردووە، دەوامی خوێندكارانی پۆلەكانی یەكەم و دووەم و سێیەمی سەرەتایی لەگەڵ پۆلە كۆتاكان لەقوتابخانە بێت و قۆناغەكانی دیكە سیستمی خوێندن،لە دەرەوەی پۆل و ئۆنلاین بێت".