پەرلەمان پرۆژەی یاسای بودجەی 2020 دەگێڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عیراق

عێراق 21/09/2020


لیژنەی دارایی سەر لە پەرلەمانی عیراق ئاشكرای كرد ئەمرۆ دووشەممە پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی ساڵی 2020 یان بۆ وەزارەتی دارایی گەڕاندوەتەوە.
پەرلەمانتار ئەحمەد حەمە ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عیراق رایگەیاند:ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی ساڵی 2020 یان بۆ وەزارەتی دارایی گەڕاندوەتەوە بەمەبەستی راستكردنەوە چەند بڕگەیەكی یاساكە
تەئكیدیشی كردەوە گەڕاندنەوەی پرۆە یاساكە بە ئامانجی راستكردنەوەی ئەو هەڵانەیە كە لەپرۆژەكەدا هاتوە 
روونیشیكردەوە لیژنەی ستراتیژی بودجە ئەمرۆ كۆبونەوەی خۆی دەكات بۆ تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكە 
باسی لەوەشكرد بەهۆی گەراندنەوەی پرۆژەكە بۆ وەزارەتی دارایی لەم هەفتەیەدا پرسی بودجە نەخرایە پرۆگرامی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عیراق ەوە
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشكرای كردوە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لە پرۆژە یاساكەدا بریتیە لە 12 تریلیۆن و 606ملیۆن دینار