تۆمەتبارانی کوشتنی خێزانە کوردەکەی بەغداد دەستگیرکران

عێراق 16/09/2020


چاودێر:
کەمێک لەمەوبەر تۆمەتبارانی کوشتنی خێزانە کوردەکەی بەغداد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.

 

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان، کەمێک لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەو گروپە چەکدارە دەستگیرکران، کە خێزانێکی کوردیان لەناو مالەکەی خۆیاندا لەبەغداد کوشت.


میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، شەوی رابردوو ژمارەیەك كەس بە مەبەستی دزیكردن هەڵیانكوتایە سەر ماڵێكی كورد لە ناوچەی مەنسوری بەغدا و سێ كەسی خێزانێكیان سەربڕیوە.

ئەو كەسانەی لە رووداوەكەدا كوژراون  دارا مەلا ڕەئوف حەیدەری سورداشی و  خێزانی و كچەكەی دكتۆر شیلان بوە .


 هەروەها میدیا عێراقییەکان لە سەرچاوەی پزیشکی دادییەوە بڵاویان کردەوە، کچەکە ناوی شیلان دارایە  و خوێندکاری پزیشکییە و لەگەڵ دایک و باوکی بووە.

 

بەپێی سەرچاوەکان هەواڵ، پێش ئەوەی سەری کچەکە ببڕدرێت، دەستدرێژیی سێکسی کراوەتە سەر و هەردوو قاچیشی لێکراونەتەوە.

ئەوەش بڵاوكردووەتەوە هێزە ئەمنییەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە و  ئاماژە بەوە دەكەن ماڵەكە شێوانی پێوە دیارە كە بەدوای كەرەستەدا گەڕابن.