عێراق بۆ هەڵبژاردن قەرز دەکات

عێراق 08/08/2020

چاودێر

 

تا ئێستا حکومەتی عێراق بودجەی پێویستی بۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دیاری نەکردووە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، دەبێت بۆ دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ هەڵبژاردن عێراق قەرز بکات.

 

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی ٦ـی حوزەیرانی ٢٠١٢١ـی وەک ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاری کردووە.

 

ئەحمەد جبوری، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا حكومەتی عێراق توانای دابینكردنی بودجەی پێویستی بۆ كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان نییە، بە مەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، كە بڕیارە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

 

وتیشی: "حكومەت پشت بە قەرز دەبەستێت بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، بۆیە تەنها ڕێگەش بە مەبەستی دابینكردنی بودجە بۆ كۆمیسیۆنی، پەنابردنە بۆ قەرزكردن."