بەفرمانی كازمی هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە دەروازەی مەندەلی دەكشێنەوە

عێراق 27/07/2020


مازن ئەكرەم بەریوەبەری ناحیەی مەندەلی ئاشكرای كردوە هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە دەروازەی سنوری مەندەلی كشاونەتەوەو دەروازەكەیان رادەستی هێزەكانی ئۆپراسیۆنی پارێزگای دیالە كردوە.
بەریوەبەری ناحیەی مەندەلی ئاشكرای كردوە بە فرمانی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە دەروازەی مەندەلی كشاونەتەوەو دەروازەكە رادەستی فیرقەی پێنجی سوپای عیراق كراوە.
تەئكیدیشی كردوەتەوە هێزەكانی سوپا لە دەوروبەری دەروازەكە بڵاویان پێكراوە بەمەبەستی پاراستنی و خۆئامادەكردن بەدەستپێكردنەوەی چالاكی بازرگانی كەماوەی چەندین هەفتەیە راگیراوە
لەسەرتای مانگی ئازارەوە بەهۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی كۆرۆناوە وبەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و بەگۆێرەی رێنمایە تەندروستیەكان دەروازەی سنوری مەندەلی داخرا لەلایەن حكومەتی عیراقەوە