دوو خۆپیشاندەر لە بەغدا کوژراون
عێراق 12/07/2020
چاودێر
لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا کە لە لایەن زیانلێکەوتووانی کەمپی ڕەفحاوە ئهنجام درا، بە هۆی گرژیی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا دوو کەس کوژران و 20ی تریش بریندار بوون.
وتەبێژی خۆپیشاندەرانی رەفحاش ئاماژەی بەوەداوه: "سەرمان سووڕما کە نەیانهێشت بێینە بەغداوە و بە گوللـە لێیانداین، سەرەڕای ئەوەی پێشتر مۆڵەتمان وەرگرتبوو".
وتهبێژهكهی خۆپیشاندەران ئاماژهی بهوهشداوه: 12 هەزار خۆپیشاندەر لە بەیانی زووەوە لەبەردەم دەروازەکانی بەغدا چاوەڕێن بچنە ناوەوە.
دانیشتوانی کەمپی رەفحا ئەو کەسانەن کە لەساڵی 1991 لە کەمپی رەفحای سعودیە نیشتەجێبوون، بەڵام دواتر رەوانەی وڵاتانی ئەوروپا کران.
هاوکات ساڵی 2007 پەرلەمانی عیراق لە چوارچێوەی یاسای زیندانیانی سیاسی مووچەی بۆ سەرجەم دانیشتوانەکە دیاریکرد.