زیاتر لەهەزار و ٥٠٠ تووشبوی کۆرۆنا لەعیراق چاکبوونەوە

عێراق 07/07/2020

چاوێر:

 

لەماوەى ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٥١١ تووشبووی کۆرۆنا لەعیراقدا چاکبوونەوە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتى تەندروستی عیراق، لەماوەى ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزارو  ٥١١ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە و  دوو هەزار و ٤٢٦ حاڵەتی نوێش تۆمارکران.

 

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لەو ماوەیەدا ١١٨ تووشبووی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.