پێشمەرگە لەكەركوك بڵاوە پێناكرێت

عێراق 06/07/2020


چاودێر: وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق رەتیدەكاتەوە هێزەكانی پێشمەرگە لەكەركوك بڵاوەیان پێبكرێتەوە.

عەمید یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاندوە:" هیچ بڕیارێك نیە بۆ بڵاوەپێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە لەكەركوك".

رونیشكردوەتەوە:" رێكەوتنێك هەیە بۆ ئەوەی لەناوچەكانی كەركوك و دیالەو نەینەوا ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەش دروست بكرێت بۆ گۆڕینەوەی زانیاری هەواڵگری و لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش".